لەکوردستانەوە
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد چی بۆ خوێندکارەکان نوسی؟
SNN: 

ئەمڕۆ لەھەواری شار لە سلێمانی، خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بەیاوەری خاتوو ھەتاو ئیبراھیم ئەحمەد بەشداری" فیستیڤاڵی رۆژی جیھانی پزیشکیی ڤێترنەری "کرد، کە خوێندکاران و مامۆستایانی کۆلێژی پزیشکی ڤێترنەری زانکۆی تیایدا بەشداربوون.

لەمیانەی بەسەرکردنەوەی پرۆژە و چالاکییەکاندا، خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و خاتوو ھەتاو ئیبراھیم ئەحمەد وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیان بەو چالاکیانە و بڵاوکردنەوەی زانیاری بۆ ھەمووان لەسەر زانستی ڤێترنەری، لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژەکە کرد و ستایشی کارەکانیان کردن. 

لە رۆژی جیھانی پزیشکیی ڤێترنەری ڕێکخراوی IVSA بە ھەماھەنگی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکیی ڤێترنەری فیستیڤاڵەکەیان رێکخست بوو.

چالاکیەکانی فیستیڤاڵەکە پێکھاتبوون لە ( خستنەڕووی ئەرکەکانی پزیشکی ڤێترنەری و گرنگی پزیشکی ڤێترنەری لە کۆمەڵگەدا،

زانیاری دەربارەی نەخۆشییە ھاوبەشەکانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ ( zoonoses )، زانیاری دەربارەی بەروبوومە ئاژەڵییەکان و جیاکردنەوەی بەرھەمی کۆن و تازە،  زانیاری دەربارەی ئاژەڵان و نەخۆشییەکانیان. چارەسەرکردن و پشکنینی ئاژەڵان بێبەرامبەر لەلایەن نەخۆشخانەی فێرکاری ڤێترنەریەوە، پێشبڕکێی ھەڵبژاردنی جوانترین سەگ و پێدانی دیاری تایبەت بۆ پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم و چەند چالاکیەکی دیکە ).

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Apr 26 2019 6:25PM
21671
بابه‌تی زیاتر
چۆنیەتی خۆپاراستن لەوشک بوونەوە لەوەرزی ھاویندا...
بۆ توشبوانی شەکرە بەم جۆرە خۆتان بپارێزن لەگەرمای زۆر...
بەم شێوەیە داری فستق لەووشک بوون بپارێزە...
دیداری بێسارانی شاعیر بەڕێوەچوو ...
ھونەرمەندێکی دێرینی سلێمانی پیشانگەی کردەوە...
چارەسەر بۆ کێشەو گرفتەکانی ژنان دەدۆزرێتەوە ...
پسپۆڕێکی بازاڕسازی گرفتەکانی کشتوکاڵ دەخاتەڕوو...
بەردە نوسراوەکانی پادشایەکی ساسانییەکان نمایش دەکرێت...
ھاوڵاتیەک گوندەکەی خۆیان بەبچوکی دروست دەکاتەوە...
زیاتر لە٤٠ ساڵە ھونەری کوردی ئەرشیف دەکات...
تۆڕێکی کۆمەڵایەتی کوردی دامەزرا...
مارشێک بۆ ھەموو خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تۆمارکرا...
بۆچی پێویستە جەژن قەیسی بخۆین؟...
بۆچی برنج لەگەڵ فاسۆلیا بخۆین؟...
چەند رێنماییەکی تەندروستی گرنگ بۆ جەژن ...
چەند خانمێک لەھەڵەبجە کافێیەکی شەوانە دەکەنەوە...
بەم شێوازە فستق پڕو بەرھەمدار دەبێت...
بەگوڵی سروشتی رۆژی جیھانی مناڵان بەرز راگیرا...