هونه‌ر
زەوی لەبونەوەرەکانی گەردوون دەپارێزرێت
SNN: 

کۆمپانیای بەرھەمھێنی فیلمی ئەکشن و کۆمیدیا Men in Black: International ترەیلەری نوێی فیلمەکەی ئاشکراکردووە کەبڕیارە ١٤ی حوزەیرانی ئایندە لەئەمریکا نمایش بکرێت.
چیرۆکی فیلمەکە باس لەچۆنێتی پاراستنی زەویی دەکات لەبونەوەرە ناوازەکان کەدەیەوێ کۆنترۆڵی گەردوون بکات، ئەمەش سەرکێشییەکی نوێیە کەرووبەرووی ئەو مرۆڤانە دەبێتەوە و گەورەترین ھەڕەشەیە بۆیان. 

فیلمەکە لەپاڵەوانێتی "کریس ھیمسۆرس" و"تیسا تۆمبسۆن"و "لیام نیسۆن" و "ریبیکا فیرگسۆن" و "ئیما تۆمسۆن" و "دافینا سیتارام" و "ناسر جاما"یە و دەرھێنانی "ئێف جاری جرای" و نوسینی "لویل کانینگھام" و "مات ھۆلوای" و "ئەلفن مارکۆم"ە.

5 مانگ پێشتر - Apr 26 2019 8:50PM
36143
بابه‌تی زیاتر