هونه‌ر
دوو فیلمی نوێ لەجیھاندا نمایشکرا
SNN: 

دوای چاوەڕوانییەکی  زۆر، دوو فیلمی نوێ لەجیھاندا نمایشکرا کەئەوانیش Avengers:Endgame و The White Crowبوو. 
رووداوەکانی فیلمی یەکەم درێژکراوەی زنجیرەی بەناوبانگی Avengers و ھاوپەیمانەکانییەتی بۆ پاراستنی زەویی لەو ھەڕەشانەی رووبەرووی دەبێتەوە بەدەرکەوتنی "سانوس" کەلەنێو تاریکایی گەردوونەوە پەیدا دەبێت و ترس لەنێو مەجەڕەکاندا دروست دەکات و ھەموان دەخاتە نێو شەڕێکەوە کەچارەنوسی زەویی تێدا یەکلا دەبێتەوە. 

فیلمی دووەمیش چوارچێوەیەکی درامی ھەیە و باس لەژیانی یاریزانی بالێ "رۆدۆلف نۆرییف" دەکات کەیەکێکە لەکەسایەتییە جیھانییەکانی سەدەی بیستەم. 

مانگ پێشتر - Apr 27 2019 9:49AM
31485
بابه‌تی زیاتر