ترافیک
١٢ ملیۆن ئۆتۆمبیل مەترسی بۆ مرۆڤ دروست دەکات
SNN: 

ئەگەر خاوەنی یەکێک لەم ئۆتۆمبیلانەی "تۆیۆتا، ھۆندا، کیا، ھیۆندای، میتسوبیشی، فیات کرایسلەر"یت ئەوا پێویستە ئەمە بخوێنیتەوە. 
بەرێوەبەرایەتی سەلامەتی رێگا خێراکانی ئەمریکا لێکۆڵینەوەکانی فراوانتر کرد بۆ پێودانگەکانی ئەیرباگ و کێشەکانی لە ١٢.٣ ملیۆن ئۆتۆمبیلدا، ئەمەش بەھۆی بەکارھێنانی ئەیرباگی "تاکا"وە کەگرفتی تێدایە و لەم ئۆتۆمبیلانەدا ھەیە و ئەگەر بتەقێت مەترسی بۆ شۆفێرەکەی دروست دەکات و تائێستاش ٨ کەس لەجیھاندا بەھۆیەوە مردوون. 
بنەمای کێشەکە دەگەرێتەوە بۆ یەکەی کۆنترۆڵکردنی ئەیرباگەکان کەلەلایەن کۆمپانیای توریدی ئەڵمانی بەناوی ZF-TRW و ئەم یەکانەش لەکاتی پێکدادان دا شکست دەھێنێت بەھۆی ئاماژە کارەباییەکانی ھەمان رووداوەوە، کەدەبێتە ھۆی تێکدانی بازنە کارەباییەکانی یەکەی کۆنترۆڵی ئەیرباگەکان. 
لەئێستادا ئەم ئۆتۆمبیلانە ناکێشرێنەوە بەڵام تەنیا لێکۆڵینەوە و شیکاری ئەندازیاری بۆ دەکرێ بۆ زانینی گرفتەکەی، تۆیۆتاش بۆ ئەم مەبەستە لێکۆڵینەوەی ناوخۆیی دەست پێ کردووە. 

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

5 مانگ پێشتر - Apr 28 2019 10:05AM
2898
بابه‌تی زیاتر