هونه‌ر
چارەنوسی زەویی یەکلادەکرێتەوە
SNN: 

کۆمپانیای وارنەر بروسی بەرھەمھێنەری فیلمی Godzilla:King of the Monsters ترەیلەری رەسمی فیلمەکەی ئاشکراکرد کەبڕیارە رۆژی ٣١ی مانگی ئایندە لەئەمریکا نمایش بکرێت.
چیرۆکی فیلمەکە لەبارەی رۆڵی پاڵەوانانەی ئاژانسی کریبتۆزۆلۆجی مۆنارکە کەئەندامەکانی کۆمەڵێک دێوەزمەی قەبارە گەورەیە لەنێویاندا گۆدزیلای بەھێز، کەدواتر کۆمەڵێک بونەوەری گەورەی ئەفسانەیی دەدۆزنەوە، و رکابەری یەکتر دەکەن لەپێناو کۆنترۆڵکردن و رزگاربون لەبونەوەری مرۆییدا. 

پاڵەوانی فیلمەکە "برادلی ویتفۆرد" و "میلی پۆپی براون" و "فیرا فارمیگا" و "سالی ھۆکینز" و "کایل چاندلەر" و "چارلز دانس" و نوسینی "ماکس بۆرینشتاین" و "مایکل دۆجێرتی" و "شیجیرۆ کایاما" و "تاکیۆ مۆراتا" و "زاک شیلدز" و دەرھێنانی "مایکل دۆجیرتی"یە.

5 مانگ پێشتر - Apr 28 2019 8:50PM
17550
بابه‌تی زیاتر