ترافیک
چۆنیەتی ئاشکراکردنی گرفتەکانی رادێتەری ئۆتۆمبیل
SNN: 

سستمی ساردکردنەوەی ئۆتۆمبیل لەدیارترین جۆری سستمەکانە کەھاوکاری بزوێنەرەکە دەکات تا بەباشترین شێوە کاربکات و پارێزگاری لێ بکات لەتێکچون، بەجۆرێک سستمی ساردکردنەوە بەرپرسە لەدابەزاندنی پلەی گەرمای مەکینە، سستمی کارکردنی ساردکردنەوەی ئۆتۆمبیلەکەش پشت دەبەستێت بەراکێشانی ئەو گەرمییەی لەنێو مەکینە دروست دەبێ لەدەرەنجامی سوتان لەنێو پستۆنەکان و ئەمەش بەو ئاوی ساردکردنەوەیە دەبێ کەدواتر جارێکی تر دەسورێتەوە بۆی.
بەھۆی گرنگی سستمی ساردکردنەوەی ئۆتۆمبیلەکەوە دەستەی ئەڵمانی بۆ پشکنینی ھونەری ھۆشداری دەدات لەپێویستی پاراستنی ئەو سستمە گرنگە لەگرفتەکان کەزیانی زۆر بەمەکینەکە دەگەیەنێت و رایدەگەیەنێت پێویستە بەشێوەیەکی دەوری ئاوی رادێتەر پشکنینی بۆ بکرێت.
دەستە ھونەرییە ئەڵمانییەکە ئاماژەی کردوە بۆ پێویستی تێبینی کردنی ئاستی ئاوی تەبریز لەنێو دەبۆی ئاوەکەدا کەئاستەکە جێگیر بێت لەنێوانی زۆرترین و کەمتریندا و ئەگەر دابەزی لەو سنوری کەمترینە بەھۆی دزەکردنی ئاوە لەرادێتەرەکەدا بەوپێیەی خولی ساردکردنەوەکە بەسستمێکی داخراو دادەنرێت و پێویست ناکات ھێندە لێی بەھەڵم بێت.
ھۆکاری دزەکردنی ئاوەکەشی گەراندۆتەوە بۆ بونی گرفت و درز لەیەکێک لەبەشەکانی سستمی ساردکردنەوەدا جا رادێتەر بێت یان دەبەکە یان واتەرپەمپەکە یان فانی ساردکردنەوە و سێرمۆستات و بۆری ئاوەکە. 
بۆ خۆپاراستن لەئەگەری زیان گەیاندن بەمەکینەکە پێویستە یەکسەر بچیتە یەکێک لەسەنتەرەکانی چاککردنەوە بۆ پشکنینی سستمی ساردکردنەوەکە و دیاریکردنی ھۆکارەکەی و چارەسەرکردنی بەر لەوەی زیانت پێ بگەیەنێت.

5 مانگ پێشتر - Apr 29 2019 10:11AM
1486
بابه‌تی زیاتر