زانست
زانست
مۆبایلێکی نوێ رکابەری سامسۆنگ دەکات
SNN: 

لەمیانی ئەو رکابەرییە سەختەی لەنێوانی کۆمپانیاکانی مۆبایلدا ھەیە لەجیھاندا و پەرۆشی بەکارھێنەران بۆ کڕینی مۆبایلە زیرەکەکان وایکردووە کەکۆمپانیای OPPO مۆبایلی نوێی Reno ١٠X Zoom ئاشکرابکات کەدەبێتە رکابەری S١٠ی سامسۆنگ. 
مۆبایلە نوێیەکە کامێرایەکی ١٦ مێگاپکسڵی ھەیە لەپێشەوەیدا کەلەناو پەیکەرەکەیدا شاردراوەتەوە و بەمیکانیزمێکی تایبەت دێتە دەرەوە و ھەستەوەریی ھەیە ئەگەر بشکەوێت ناشکێت. 
مۆبایلەکە کامێرایەکی سێ ھاوێنەیی ھەیە بەدقەی ٤٨ و ١٣ و ٨ مێگاپکسڵ، و توانایەکی باشتری مۆبایلە زیرەکەکان، و دەتوانێ بەشەویش وێنەی رەنگاو رەنگ بگرێت و گرتەی ڤیدیۆیی ٤K تۆمار بکات و بە١٠ ھێندە وێنەکان نزیک بکاتەوە. 
مۆبایلەکە شاشەیەکی ئۆلیدی کوالێتی بەرزی ھەیە و لاتەنیشتی نەرمە و رکابەری شاشەی S١٠ی سامسۆنگ دەکات، و پرۆسێسەرێکی ھەشت ناوەکی ئاست بەرزی ھەیە لەگەڵ رامێکی ٨ گێگابایت و میمیۆری ٢٥٦ گێگابایت و پەنجەمۆر لەنێو شاشەکەدا.

5 مانگ پێشتر - Apr 29 2019 11:58AM
20702
بابه‌تی زیاتر