جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
زەیتی زەیتون جێگرەوەی سروشتی مەعجونی ریشە
SNN: 

گۆڤاری "ئێن ستایڵ"ی ئەڵمانی ئاشکرایکردوە کەزەیتی زەیتون جێگرەوەیەکی باشی مەعجونی ریش تاشینە بەتایبەت بۆ پێستی ھەستیار. 
گۆڤارە تایبەتەکە بەتەندروستی و جوانکاری رونیکردۆتەوە کەزەیتی زەیتون سودێکی تریشی ھەیە بەوپێیەی وادەکات گوێزانەکە لەسەر پێست بخلیسکێت و بەنەرمی و بەباشی بەسەریدا بێت، ئەمەش رێگرە لەمەترسی برینداربونی پێست.
ھاوکات زەیتی زەیتون زۆر باشە بۆ پێست و نەرمی دەکات وەک ئاوریشم بەھۆی بونی ڤیتامینەوە، سەرباری ئەوەش پێویست ناکات مەساژی پێست بکرێت بەکرێمی تری دوای ریش تاشین بەوپێیەی زەیتەکە ئەو رۆڵە دەبینێت. 
گۆڤارەکە ئاشکرایکردوە کەزەیتی منداڵان جێگرەوەیەکی باشی مەعجونی ریش تاشینە.

مانگ پێشتر - Apr 30 2019 8:10PM
1035
بابه‌تی زیاتر