ترافیک
ئەو گرفتانەی دەریدەخات فلتەری بەنزین لەکارکەوتووە
SNN: 

ھەندێ جار فلتەری بەنزین لەکاردەکەوێ و نازانیت ھۆکارەکەی چیە یان ئایا ئەو پارچەیەیە یان پارچەی تر ھۆکاری ئەو گرفتەیە کەتوشی ئۆتۆمبیلەکەت بووە. 
لێرەدا ئەو گرفتانە دەخەینەروو کەدەریدەخات فلتەری بەنزینی ئۆتۆمبیلەکەت لەکارکەوتووە: 
١. بەزەحمەت ئیشکردنی ئۆتۆمبیل لەبەیانی و دوای وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر واتە بەساردی کەبەزەحمەت کاردەکات ئەمەش ئاماژەی بونی گرفتە لەسستمی سوتەمەنی ئۆتۆمبیلەکەدا ، کەفلتەری بەنزینەکە تێکچووە و ناھێڵێ سوتەمەنی پێویست بگاتە مەکینەکە بۆ کارکردنی بۆیە دەبێ بگۆڕێت.
٢. لاوازی و گرفتی رۆشتن و کێشی ئۆتۆمبیل: لەکاتی گیرانی فلتەری بەنزین لەئۆتۆمبیلدا دەبێتە ھۆی رێگری لەتێپەربونی سوتەمەنی پێویست بۆ کارکردنی مەکینەکە بەشێوەی سروشتی و ئەمەش کاریگەری لەسەر ئەدای ئۆتۆمبیلەکە و خێرابوونی دەکات لەرێگای لاوازی گوڕ و کاتێ فشار دەخەیتە سەر بەنزینەکە وەک پێویست نایەت بەدەمەوە.
٣. گرفتی راوەستانی لەناکاوی مەکینەکە لەسەر رێگادا: ئەمەش ئەگەر چەند جارێکیش سلف لێ بدەیتەوە ھەر کارناکات و ئەمەش گرفتێکە رەنگە چەند رۆژێک بەردەوام بێت و دروست بێت ئەمەش نیشانەی بونی گرفتە لەفلتەری بەنزینەکدا.

5 مانگ پێشتر - May 5 2019 11:59AM
2428
بابه‌تی زیاتر