جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
٥ سودی رۆژووگرتن بۆ منداڵ
SNN: 

منداڵ لەو تەمەنانەیە کەپێویستی بەمامەڵەیەکی تایبەتە لەگەڵ ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا بۆیە دەبێ گرنگی رۆژووگرتنی بۆ روون بکەیتەوە.
لەوبارەیەوە دکتۆرە ھند ئەلبەنا راوێژکاری تەندروستی دەروونی گرنگی رۆژووگرتن بۆ منداڵ بەم جۆرە دەخاتەروو: 
١. راھێنانی منداڵ لەسەر ھەڵسوکەوتی ئەرێنی لەپەیوەندیی بەخێزان و کۆمەڵگەوە
٢. ھاندانی ھەستی خۆشی و چێژ بینین لەو مانگە پیرۆزە بەئەنجامدانی رێکخستنی ماڵ لەگەڵ خێزاندا 
٣. ھاندەری بەردەوامییەتی لەگەڵ چواردەورەکەی و ھەستکردنە بەبەھای خۆی لەم مانگەدا 
٤. ماوەی رۆژووگرتن باشترینە بۆ پاراستنی لەنەریتە خراپەکان و بەدوورگرتنی لەشاشەی کۆمپیوتەر و ئایپاد و مۆبایل و راھێنانیەتی لەسەر بەشداریکردن لەبەرپرسیارێتی ئامادەکردنی خۆراک و بەشداریکردن لەھەڵبژاردنی باشتریندا. 
٥. زیاتربونی دەرفەتی خواردنی خۆراکی تەندروست و بەسوود بۆی.

مانگ پێشتر - May 5 2019 12:32PM
1058
بابه‌تی زیاتر