جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
ئەو ٦ وڵاتە بزانە کەفرۆکەخانەی نیە
SNN: 

فرۆکەخانەکان یەکێکن لەدامەزراوە سەرەکییەکانی ھەر وڵاتێکی جیھان، بۆیە ناکرێ پێشبینی وڵاتێک بکەیت کەفرۆکەخانەی خۆی نەبێت بەڵکو شەش وڵاتیش بڕیاریداوە بەھەر ھۆکارێک بێت فرۆکەخانە دروست نەکات و گەشتی زەمینی و گەشتیاریی ئاسایی بکات. 
لەدیارترینیان ئیمارەتی مۆناکۆیە کەدووەم بچوکترین دەوڵەتی جیھانە و شوێنی دەوڵەمەندەکانە و فرۆکەخانەی نیە. 
سەرنشینەکانی ناچاردەبن بچنە فرۆکەخانەی نیسی فەرەنسی پاشان بەگەشتێکی ٢٥ دەقیقەیی بچنە ئەو وڵاتە.
ڤاتیکانیش کەبچوکترین وڵاتی جیھانە رووبەرەکەی ھێندە نابێ تا فرۆکەخانەی تێدا دروست بکرێت. 
وڵاتی سان مارینۆ کە ٣٣ ھەزار کەسی تێدا دەژی بەڵام فرۆکەخانەی نیە.
وڵاتی لیخشتنشاین کەسروشتێکی جوانی ھەیە لەئەوروپادا فرۆکەخانەی نیە و گەشتیاران لەفرۆکەخانەی سان گالینی سویسراوە بۆی دەچن کە ٣٩ کیلۆمەتر لەشاری فادوزەوە دوورە. 
شوێنی جوگرافی وڵاتی ئەندۆرا لەناوەراستی چیاکانی باییرینییزی ئەوروپایە بۆیە دەبێ گەشتیاران لەئیسپانیا فەرەنساوە بەرێی وشکایی گەشتی بۆ بکەن. 
شەشەم دەوڵەتیش فەلەستینە کەدانیشتوانەکەی لەفرۆکەخانەکانی ئوردنەوە دەبێ بیگەنێ.

مانگ پێشتر - May 6 2019 9:41AM
1932
بابه‌تی زیاتر