جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
بەڤیدیۆ: بۆ بەربانگ بەم جۆرە سوپی برۆکلی ئامادەبکە
SNN: 

شێوازی ئامادەکردنی: 
٢ کەوچک کەرە بخە مەنجەڵێک و گەرمی بکە
١ پیازی بۆ بھێنە و لەتی بکە 
بیخە ناو کەرەکە و تێکی بدە 
پاشان یەک سیری تێ بکە بەلەتکراوی
پاشان برۆکلی تێ بکە بەخواستی خۆت
لەسەر ئاگرێکی ھێواش دایبنێ تا ٥ دەقیقە 
و تێکی بدە 
پاشان یەک پەتاتەی بۆ توێکڵ بکە و لەتی بکە و تێی بکە 
پاشان کەمێک ئاوی تێ بکە 
و سەری داپۆشە تا ٢٥ دەقیقە لەسەر ئاگرێکی کز

کەمێک تێکی بدە 
و بڕێک خوێی تێ بکە 
لەگەڵ کەمێک بیبەری رەش
٣ گرام پەنیری تێ بکە 
١ کوپ و نیو شیری تێ بکە 
٢٠ دەقیقەی تریش دایبنێ لەسەر ئاگری کز
بەو جۆرە کەماوەکەی تەواو بوو ئامادە دەبێ بۆ پێشکەشکردنی لەنێو خوانی بەربانگدا. 

مانگ پێشتر - May 11 2019 1:06PM
1253
بابه‌تی زیاتر