جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
ڕاڕایت لەپێڵاوکڕیندا ...زانست ئاسانی کردووە
SNN: 

کۆمپانیای "نایک" بۆ پیشەسازی جلوبەرگ و پێڵاو و سنیکەرزی ئەمریکی تایبەتمەندییەکی نوێی ئاشکراکردووە بۆ ئەپڵیکەیشنە تایبەتەکەی کەبە "ئەداپت بی بی"ناسراوە و بواردەدات کامێرای مۆبایلەکەت بەکاربھێنیت تا پێوانەی قاچەکانت وەربگرێت و باشترین پێڵاو ھەڵبژێریت. 
بەپێی زانیارییەکانی وێب سایتەکانی تایبەت بەھەواڵەکانی تەکنەلۆژیا لەجیھاندا، "نایک" تایبەتمەندی "فیت"ی زیادکردوە کەبەسودە بۆ ھاوکاری لەھەڵبژاردنی باشترین پێڵاودا.
ساندرا کارۆین جۆن بەرێوەبەری پەیوەندییە جیھانییەکانی کۆمپانیاکە رایگەیاندووە "نایک فیت" شێوازێکی نوێیە کەکۆمپیوتەر و زانستی داتاکان و ژیری دەستکرد و لۆگاریتم بەکاردەھێنێت بۆ دیاریکردنی باشترین پێوانە بۆ ھەر مۆدیلێک. 

مانگ پێشتر - May 13 2019 11:28AM
873
بابه‌تی زیاتر