هونه‌ر
ژیانی شوماخر دەکرێتە فیلم
SNN: 

وتەبێژ بەناوی خێزانی ئەفسانەی پێشبرکێکانی فۆمولا ١ ی ئەڵمانی "میکایل شوماخر" رایگەیاندووە کەژیانی ئەو پاڵەوانە دەکرێتە فیلمێکی بەڵگەنامەییی و بڕیارە مانگی کانونی یەکەم نمایش بکرێت ئەم پاڵەوانەی حەوت ساڵ پاڵەوانێتی بەدەست ھێنا. 
فیلمەکە بڕیارە چەندین دیمەنی ئەرشیفی لەخۆبگرێت و شایەتی خێزانی ئەو شۆفێرە لێھاتووەی پێشبرکێکانی فۆرمولا ١ لەخۆدەگرێت. 
جێی باسە شوماخر لە٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ ەوە بەھۆی رووداوێکەوە لەکاتی خلیسکاندا و پێکانی سەرییەوە چۆتە باری لەھۆشخۆچون و غەیبوبەوە و لەگلاند لەسویسرا ھێڵراوەتەوە و خێزانەکەی خزمەتی دەکەن و زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی بەنھێنیی تەواو ھێڵراوەتەوە.

هەفتە پێشتر - May 13 2019 11:39AM
4623
بابه‌تی زیاتر