جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
خواردن بەکاغەزی ئەلەمنیۆم مەپێچنەوە زەھایمەری لەدوایە
SNN: 

زۆربەی چێشتخانەکان مادە خۆراکییە ئامادەکراوەکان بەکاغەزی ئەلەمنیۆم دەپێچنەوە بۆ پاراستنی گەرمییەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەبێ زانینی زیانەکانی.

وێبسایتی Healthline لەراپۆرتێکدا زیانەکانی بەم جۆرە خستۆتەروو: 
لەکاتی ئامادەکردن و لێنانی خواردن بەکاغەزی ئەلەمنیۆم رێژەیەکی دەچێتە نێو خواردنەکەوە و کاتێ دەیخۆیت توشی چەندین گرفتی تەندروستیت دەکات لەوانە: 
ھەوکردنی ریخۆڵەکان 
ژەھراوی بون 
نەمانی توانای تەرکیز
تێکچونی ھەندێ خانەی مێشک 
زەھایمەر
 
کاتێ کاغەزی ئەلەمنیۆمەکە گەرم دەبێت گەردیلەکانی کارلێک دەکات و کەڵەکە دەبێت لەسەر خواردنەکە. 
کەڵەکەبونی گەردیلەکانی بەتایبەت لەگەڵ ئەو خۆراکانەیە کەئاوی لیمۆ و تەماتەی تێدایە. 

مانگ پێشتر - May 15 2019 10:12AM
644
بابه‌تی زیاتر