زانست
زانست
پرۆسێسەرێکی کۆمپیوتەر بەئاو سارد دەکرێتەوە
SNN: 

کۆمپانیای ئەسوس رایگەیاندووە کەگورزەی بەرھەمەکانی فراوان دەکات کەتایبەتە بەھەوادارانی ڤیدیۆگەیم بەناوی ROG بۆ ساردکردنەوەی پرۆسێسەرەکانی بەپشت بەستن بەئاو. 
کۆمپانیا تایوانییەکە رایەیاندووە کەئەسوس پشت بەساردکەرەوەی پرۆسێسەر دەبەستێت لەرێی PWM ەوە کەلەگەڵ زۆرێک لەپرۆسێسەرەکانی ئنتڵ دا رێک دەکەوێت سەرباری ئەوانەی ئێستای AMD. 
فانە دانراوەکەی بەخێرایی ٨٠٠ بۆ ٢٥٠٠ خول کاردەکات لەیەک دەقیقەدا وەک ئەوپەڕی خێرایی و دەنگێکی لێ دەردەچێت کە ٣٧.٦ دیسیبلە و کۆمپانیاکەش ھیچ زانیارییەکی لەبارەی وادەی نمایشکردنی یەکەی ساردکەرەوە نوێیەکەی ROG Strix LC ئاشکرانەکردووە.
گرنگی ئەم داھێنانە بۆ ھەوادارانی ڤیدیۆگەیمە کەچیتر ئەو ئامێرانەی بەکاریدەھێنن بۆ گەیم زۆر گەرم نابێ چونکە پانکەکە خێراتر و پرۆسێسەرەکەش زوو زوو بەئاو سارد دەبێتەوە.

4 مانگ پێشتر - May 16 2019 10:29AM
17870
بابه‌تی زیاتر