ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئەو خواردەمەنیانەی کەژنانی شۆفێر دەبێ لەپارشێودا بیخۆن
SNN: 

پارشێو بەشێکی گرنگە بۆ کەسی رۆژوەوان و بەھۆیەوە بەرگەی چەندین سەعاتی درێژی رۆژ دەگرێ بەبێ نان و ئاو، بەپێی توێژینەوە زانستییەکان لەشی مرۆڤ پێویستی بەوەیە لەکاتی شۆفێریکردندا ٥%  ووزەی زیاتر بخوات لەچاو باری ئاسایی. 
لەو جۆرە خۆراکیانەی کەپێویستە ئەو خانمانە لەپارشێودا بیخۆن کەبەرۆژ شۆفێری دەکەن، ئەمانەن: 
١. سەرچاوەی دەوڵەمەند بەپرۆتین وەک ھێلکە و پەنیر و ماستی بێ چەوری
٢. شەکری بەسوود: باشترە لەپارشێودا کوپێک شیری بێ چەوری بخۆیت لەگەڵ میوەی پرتەقاڵ ومۆز وشلیک و کیوی 
٣. سەوزەی دەوڵەمەندە بەئاو: وەک پاقلەمەنی 
٤. دانەوێڵە وەک شۆفان و شیریی کەم چەوریی و خورما 
٥. رێژەیەکی ھاوسەنگ لەئاو: ژنی شۆفێر دەبێ ئاو باش بخواتەوە لەپارشێودا بۆ ئەوەی گورچیلەی باش کاربکات. 
٦. ھێندەی دەتوانیت خۆت بەدووربگرە لەچا و قاوە بەھۆی بونی کافایینەوە کەرۆڵی گرنگی ھەیە کەوادەکات لەش بەئاسانی ئاو لەدەست بدات، باشترە لەجیاتی ئەمانە دارچینی و زەنجەبیل بەشێوەی گیراوە بخورێتەوە.

4 مانگ پێشتر - May 18 2019 4:44PM
3563
بابه‌تی زیاتر