ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
شەربەتی پرتەقاڵ زۆر مەخۆنەوە
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەخواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ زۆر خراپە بۆ تەندروستی مرۆڤ و رەنگە ببێتە ھۆی مردنی پێشوەخت.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی کەسایتی دەیلی مەیڵ بڵاویکردۆتەوە، دەرکەوتوە کەمەترسی مردنی پێشوەخت بەبێ ئەوەی ھۆکارەکەی دەستنیشان بکات لەو کەسانەدایە کەزۆر گیراوە شیرینەکان دەخۆنەوە.
توێژەرانی ئەمریکا بۆ یەکەم جار شەربەتی پرتەقاڵیان وەک گیراوە غازییەکان و شیرینەکان حساب کرد و ھەمان ئەنجامیان دەست کەوت .
توێژینەوەکە کەلەسەر ١٣٤٤٠ کەس کراوە بۆ ماوەی ٦ ساڵ بەلەبەرچاوگرتنی چەندین ھۆکاری تر، دەریخستووە ئاسایییە کەسێک رۆژانە ١ کوپ شەربەتی پرتەقاڵی ١٥٠ مل بخواتەوە. 
ئەم توێژینەوەیە لەھەردوو زانکۆی ئەموری لەئەتلانتا و کۆرنیل لەنیویورک ئەنجامدراوە.

4 مانگ پێشتر - May 20 2019 6:45AM
4422
بابه‌تی زیاتر