ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
واز لەجگەرەکێشان بھێنی دەبێ ئەمانە بخۆیت
SNN: 

لەش دوای وازھێنان لەجگەرە کێشان پێویستی بەسستمیێکی خۆراکی تەندروست و ھاوسەنگ ھەیە بۆ بەھێزکردنی بەرگری خۆی و ھەوڵی چارەسەرکردنی سیەکانی کەزۆر بەھۆی پیسی و دوکەڵەوە خراپ بووە. 
کەکۆکەی درێژخایەن و پەتای سیەکان و شێرپەنجە ئەو مەترسی و کاریگەرییە لاوەکییانەی زۆر جگەرەکێشانن.
وێبسایتی Boldskyبڵاویکردۆتەوە پێویستە لەشت بەشێوەی سروشتی پاک بکەیتەوە لەنیکۆتین و ژەھرەکان بەپشت بەستن بەمانە: 
١. ئاوی گێزەر : کەژەھری لەش بەتەواوەتی پاک دەکاتەوە
٢. سپێناخی سەوز: ھاوکارت دەبێ تا زۆر حەز بەجگەرەکێشان نەکەیت و دژە ئۆکسانی زۆرە
٣. برۆکلی: گرنگە بۆ پاککردنەوەی سیەکان 
٤. دارچینی و زەنجەبیل:حەزی جگەرەکێشانەوە ناھێڵێ و پیسی ناو سییەکان دەردەھێنێ
٥. جینسینگ باشترینە بۆ لەناوبردنی حەزی نیکۆتین، باشترە ھەموو رۆژێک نەخورێت و مانگی ٣ بۆ ٤ جار تێنەپەرێت

gellerytitle

4 مانگ پێشتر - May 22 2019 2:04AM
4563
بابه‌تی زیاتر