ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
چای سەوز توشی شەقیقەت دەکات
SNN: 

چای سەوز خواستێکی زۆری لەسەرە لەجیھاندا و بۆ یەکەمجار لەچین بەکارھات وەک گیایەکی سروشتی بەڵام وێبسایتی cupandleaf دەڵێت ھێشتا ئەو گیراوە بەتامە سروشتیەی  ملیۆنان کەس لەجیھاندا دەیخۆنەوە زیانی لاوەکی ھەیە ئەگەر زیادەرەوی تێدا بکرێت 
١. توشی گرفتی گەدەت دەکات ئەگەر لەسەر سکی ناشتا بیخۆیتەوە 
٢. توشی سەرئێشەت دەکات چونکە کافایینی تێدایە و بۆ ئەوانە باش نیە کەتوشی شەقیقەبون 
٣. گرفتی کەم خەوی دروست دەکات چونکە کافایینی تێَدایە
٤. کەم خوێنی و کەمی ئاسن دروست دەکات 
٥. توشی رشانەوەت دەکات بەھۆی بونی مادەیەک کەپەیوەندیدارە بەسەرگێژخواردن و قەبزییەوە
٦. سەرگێژخواردنیش دروست ئەکات چونکە تێپەربونی خوێن بۆ مێشک کەم دەکاتەوە
٧. نارێکی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن دروست دەکات 

4 مانگ پێشتر - May 22 2019 2:22AM
2462
بابه‌تی زیاتر