هونه‌ر
فیلمە نوێیەکەی ئارنۆڵد ئاشکرابوو
SNN: 

کۆمپانیای بەرھەمھێنی فیلمی Terminator:Dark Fate پۆستەری رەسمی یەکەمی ئەو فیلمە ئاکشنەی ئاشکراکرد کەئارنۆڵد شوارزنگەر ی ئەستێرەی جیھانی رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینێت و بڕیارە رۆژی ٢٥ی ئۆکتۆبری ئایندە لەھۆڵەکانی سینەمای جیھاندا نمایش بکرێت.

لەم رۆژانەشدا Terminator ٢: Judgment Day نمایش دەکرێت کەساڵی ١٩٩١ لەلایەن جەیمس کامیرۆنی دەرھێنەری جیھانییەوە خرایەروو سەرباری گەڕانەوەی سارە کونور بۆ روداوەکانی فیلمە نوێیەکە.

چیرۆکی بەشی ٢ باسی لەناردنی کۆمپانیای سکای نت کرد کەکۆنترۆڵی جیھانیان کردووە لەشێوەی وێرانکەر تی ١٠٠٠ دا کەتوانای گۆرینی رووکاری خۆی ھەیە بۆ کوشتنی جۆن کۆنۆر ئەو منداڵە بەر لەوەی گەورە بێت و ببێتە فەرماندەی بەرھەڵستکاران.

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - May 23 2019 3:12PM
8882
بابه‌تی زیاتر