ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
دوای شوتی خواردن ئاو مەخۆنەوە
SNN: 

تاکە شتی باش لەھاویندا مانگۆ و شەمام و شوتییە کەسەرباری شێداربونی دەوڵەمەندە بەرەگەزە خۆراکییەکان، شارەزایانیش دەڵێن لیکۆبین و پۆتاسیۆم و ریشاڵی تێدایە کەدەیکاتە باشترین بۆ دابەزاندنی کێش.
شوتی ترشێکی ئەمینی گرنگی تێدایە کەھاندەری بەرھەمھێنانی ئۆکسیدی نیتریکە و ئەمەش خوێن زیاتر دەردەچێنێت و فشاری خوێن رێک دەخات، بەڵام دەوترێ نابێ ئاو بخورێتەوە دوای خواردنی شوتی و ئەمەش نەخۆشت دەخات. 
شوتی ٩٦%ی ئاوە و ئەگەر دوای خواردنی شوتی ئاو بخۆیتەوە ئەوا رێگری لەکۆئەندامی ھەرس دەکات لەرێی سوککردنی شلەکانی ھەرس و زۆربەی کەس پێی وایە شوتی ئاو و شەکری تێدایە بۆیە خواردنەوەی ئاو لەدوای خواردنی شوتی وادەکات توشی گرفتی ھەوکردنی گەدە ببیت.
بەپێی ئەیۆرفیدا ھەندێ جۆری خۆراکی ھەیە کەکاریگەری ھەیە بەشێوەیەکی نەرێنی لەسەر گەدە وتێکدانی ھاوسەنگی ووزە لەلەشدا، پزیشکان دەڵێن ئاو خواردنەوە دوای خواردنی شوتی کاریگەری لەسەر کۆئەندامی ھەرس ھەیە، میکرۆب و بەکتریا پێویستی بەئاو و شەکرە بۆ فراوان بوون، بۆیە کاتێ لەدوای شوتی خواردن ئاو بخۆیتەوە ئەگەری بڵاوبونەوەی میکرۆب لەھەرسدا زیاتر دەبێ.
لەراستیشدا خواردنی شوتی لەگەڵ خواردنی تردا دەبێتە ھۆی لاوازکردنی مژین و ھەرس و ئەمەش غازات زیاتر دەکات. 

3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 10:57AM
3029
بابه‌تی زیاتر