ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
شەراب فشاری خوێن دانابەزێنێت
SNN: 

رەنگە ئەم ھەواڵە بەلای زۆرێک کەسەوە بێزار کەر بێت بەتایبەت ئەوانەی پێیان وابوو خواردنەوەی شەراب فشاری بەرزی خوێن دادەبەزێنێت.
پزیشکان دەڵێن لەکاتێکدا ئەو ئەنجامە کاریگەرەی دەبێ کەدەتەوێ بەمەرجێک رۆژانە ھەزار قتوی لێ بخۆیتەوە. 
زانایان پێشتر بۆیان دەرکەوتبوو کەگەردیلەیەک لەشەرابی سوردا ھەیە چارەسەری بەرزی فشاری خوێن دەکات ئەمەش مادەی ریسفیراتۆلە کەلەتوێکڵی ترێ دا ھەیە و ئەم مادەیە چارەسەری زۆرێک نەخۆشی دەکات، لەشێرپەنجەوە بۆ بیرچونەوە و بەساڵاچون.
زانایانی کۆلێژی شاھانەی لەندەن بەم دواییانە گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی کەتێبگەن لەمیکانیزمەکەی و چۆنێتی کارلێکی مادەی ریسفیراتۆل لەگەڵ پرۆتینی PKG١ لەدیواری مولولەکانی خوێندا، مادەکە ئۆکسجین دەکاتە پرۆتینەوە و ئەمەش دەبێتە ھۆی ھێوربونەوەی بۆری مولولەکانی خوێن و ئەمەش پێویستە بۆ دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن.
پزیشکان دەڵێن کاریگەری شەرابی سور لەسەر دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن کاتێک دەبێ کەسەکە رۆژانە ھەزار قتو شەراب بخواتەوە ئەمەش کاریگەری لاوەکی تر لەسەر کەسەکە دروست دەکات.

4 مانگ پێشتر - May 26 2019 11:31AM
1407
بابه‌تی زیاتر