ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودێکی خواردنی سێو لەھاویندا ئاشکرابوو
SNN: 

پێویستە توشبوی نەخۆشی شەکرە چاودێری رێژەی شەکر بکات لەخوێنیدا لەرێی چاودێریی سستمی خۆراکی و ئەو خۆراکانەی دەیخوات، سەرباری دەرمان و چارەسەر بەڵام شێوازی سروشتیی ھەیە بۆ بەدەستھێنانی. 
دکتۆرە سارا بریۆر رایگەیاندووە گەشتکردن کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر توشبوانی شەکرە لەجۆری دووەم و لەدیدارێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی میرەری بریتانی ئاماژەی بەوە کردوە ئەو خۆراکەی دەبێ لەوەرزی ھاویندا بخورێت دەبێ ھاوکاربێت لەدابەزاندنی شەکرە لەخوێندا.
بەوپێیەی میوەکانیش لەوەرزی ھاویندا جیاوازن بۆیە باشترین ژەمی گرنگە و کاریگەری ئەرێنی ھەیە لەسەر دابەزاندنی ئاستی شەکر لەخوێندا.
دکتۆرە سارە رێنمایی دەدات بەخواردنی ژەمێکی سوک میوە بەوپێیەی شەکری سروشتی تێدایە و نابێتە ھۆی مەترسی لەسەر توشبوی شەکرە. 
ئەم شەکرە سروشتییەی نێو میوەکان نابنە ھۆی بەرزبونەوەی شەکر لەخوێندا و پێویستە زیادەڕەوی نەکرێت لەمیوە خواردنیشدا.
بەپێی توێژینەوەیەکی پەیمانگەی نیشتمانی ئەمریکی بۆ تەندروستی، خواردنی سێو ھۆکارێکی پارێزەرە لەتوشبون بەنەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو.

4 مانگ پێشتر - May 26 2019 8:20PM
1634
بابه‌تی زیاتر