ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئەوانەی پێستیان بۆرە دژەخۆریان دەوێت؟
SNN: 

پزیشکان و شارەزایان رێنمایی دەدەن بەبەکارھێنانی دژە خۆر بەتایبەت لەھاویندا بۆ پاراستنی پێست و بەدوورخستنی لەکاریگەری تیشکی خۆر لەسەر پێست.
ھەندێ کەس پێی وایە سپی پێستەکان تەنیا کاریگەری ئەو تیشکەیان لەسەرە و پێویستیان بەدژە خۆرە، لەوبارەیەوە "لاتۆیا شابلن" شارەزای جوانکاری لەویلایەتی ماریلاند کەتایبەتمەندە لەپێستی بۆردا دەڵێ ھەندێ لەخانمان پێیان وایە پێست رەشەکان کاریگەری تیشکی خۆریان لەسەر نیە ئەمەش راست نیە.
باس لەوە دەکرێ کەمادەی میلانین لەپێستی رەشدا وادەکات پێست تۆخ بێت و دەیپارێزێ لەتیشکی خۆر و تیشکی سەروو بنەوشەیی ئەمەش رێگرێک دروست دەکات لەبەرامبەر کاریگەرییە نەرێنییەکانی تیشکی خۆردا. 
دکتۆرە شیل دیسای سۆلۆمۆن پزیشکی نەخۆشیەکانی پێست لەنۆرس کارولاینا دەڵێت مادەی میلانین کەسێکی ئەمریکی بەرەچەڵەک ئەفریقی پێست رەش دەپارێزێ لەتیشکی خۆر و ئەمەش ھێندەی ١٣ پلەی بەکارھێنانی کرێمە و لەو ٥٠ پلەیە زیاترە کەکرێمی دژە خۆر دەیدات. 

مانگ پێشتر - Aug 21 2019 7:01AM
5072
بابه‌تی زیاتر