ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
خانەکانی دڵ لەناودەبات...مەترسی نوێ ئاشکرابو
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ کەگۆڤاری "رادیۆلۆجی" بڵاویکردۆتەوە ئاماژەی بەچەند گۆرانکارییەک کردوە کەکێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی دروستی دەکات و کاریگەری دەبێ لەسەر تەندروستی دڵ و مولولەکانی خوێن و دەبێتە ھۆی لەناوبردنی خانەکانی دڵ.
توێژینەوەکە دەریخستوە کەکێشانی جگەرەی ئەلکترۆنی کاریگەری کاتیی ھەیە لەسر ئەرکی مولولەکانی خوێن لەو کەسانەی ئاسایین و دەبێتە ھۆی گۆرانکاری لەتێپەڕبونی خوێن بۆ نێو خوێنبەری ران و قاچ ، توێژەران نەیانتوانیوە ئەو مادە کیمیاییە دەست نیشان بکەن کەبەرپرسە لەگۆرانکارییەکە. 
توێژەر "فیلیکس دەبلیو ویرلی" مامۆستای زانستی و فیزیای زیندەگی لەکۆلێژی بیرلمان لەزانکۆی پنسلڤانیا رایگەیاندووە ئەگەر کەسێک جگەرەی ئەلکترۆنی بەبەردەوامی بکێشێت مەرج نیە لەگەڵ تێپەڕبونی کاتدا دۆخەکە بەئاسانی ئاسایی بێتەوە. 

3 هەفتە پێشتر - Aug 26 2019 8:30AM
4136
بابه‌تی زیاتر