ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
زیانی خواردنەوە ووزە بەخشەکان بۆ وەرزشەوان بزانە
SNN: 

توێژینەوەیەک دەریخستوە کەژمارەیەک لەوەرزشەوانان گرفتی دابەزینی تەندروستی دەمیان ھەیە بەشێوەیەکی گشتی سەرباری ئەوەی گرنگی بەدانەکانیان دەدەن. 
توێژینەوەکەی توێژەرانی زانکۆی کۆلێژی لەندەن "یو سی ئێل" دەریخستوە ئەو وەرزشەوانانە رۆژانە ٢ جار فلچەی ددان بەکاردەھێنن بەبەراورد بەکەسان ئاسایی بەڵام ئاماژەیان بەوەکردوە پێویستیان بەوەیە ھەنگاوی بەپەلە بگرنە بەر بۆ پاراستنی ددانەکانیان وەک بەکارھێنانی ئەو مەعجونانەی فلۆرایدی زۆرە. 
دکتۆر جولی گالاگر لەتیمی توێژەران دەڵێت ٧٨%ی ووەرزشەوانان بەھۆی گیراوە وەرزشییە وزەبەخشەکان ٥٩%یان شیرینی و ٧٠%یان جەلاتینە وزەبەخشەکان دەخۆن ئەمەش مەترسی توشبونیان بەرەشبون و داخورانی ددان زیاد دەکات.
توێژینەوەکانی پێشووتر دەریخستوە کەرێژەی ئەو کەسانەی گرفتی رەشبونی ددانیان ھەیە و لەنێو وەرزشەواناندا زۆر باوە و رێژەکەی ٥٠%یە لەبەرامبەر کەسانی تری ھاوتەمەن کەوەرزشەوان نین و ٣٠%یە رێژەکەی.

مانگ پێشتر - Aug 26 2019 8:36AM
4156
بابه‌تی زیاتر