ترافیک
ھۆندا ئەیرباگێکی نوێ بەرھەم دەھێنێت
SNN: 

ھۆندا رایگەیاندووە کەسەرقاڵی کارکردنە لەسەر پەرەپێدانی جۆرێک ئەیرباگی نوێ کەدیزاینکراوە بۆ پاراستنی سەرنشینەکان بەشێوەیەکی باشتر لەحاڵەتی روداودا لەپێشەوەە و لەلاتەنیشتەکانەوە، تیمێکی ھۆندا لەئەمریکا بەھاوبەشی کۆمپانیای Autoliv سەرقاڵی کارکردنن و بڕیارە ساڵی ئایندە لەئۆتۆمبیلەکانی ئەمریکادا بەردەست بێت. 
لەوبارەیەوە جیم کیلەر بەرپرسی بەشی پەرەپێدان و گەڕانی ھۆندا لەئەمریکا رایگەیاند ئەیرباگە نوێیەکە دەبێتە ھەوڵە بەردەوامەکانی ھۆندا بۆ پەرەپێدانی سەلامەتی لەگروپێکی جۆراوجۆری سیناریۆی پێکداداندا و کاردانەوەی بیرۆکەی داھێنەرانەی ئەندازیارانیانە بۆ سنوردارکردنی بریندار و مردوانی ئەم رووداوانە. 
ئەم جۆرە ئەیرباگە نوێیە ھاوکار دەبێ لەکەمکردنەوەی کاریگەری ئەو ھێزەی ھەیەتی لەسەر سەری سەرنشینەکە و باشتر دەیپارێزێ و رێگری دەکات لەروودانی پێکانی مەترسیداری سەر و مل. 
ئەمەش سێ بەشە یەکێک بۆ ناوەراست و دوان بۆ لاتەنیشت سەرباری جۆرێکی تر کەوەک چارۆکە وایە و لەنێوانی ھەردوولادا درێژ دەبێتەوە، ئەم بەشەش سەری سەرنشینەکە دەگرێت و جوڵەی لاواز دەکات و چواردەوری سەر دەدات و خێراییەکەی ھێواش دەکاتەوە.

3 هەفتە پێشتر - Aug 28 2019 9:55AM
1067
بابه‌تی زیاتر