کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٤ سودی بەتەنیا گەشتکردن لەسەر پەیوەندی ھاوسەرێتی
SNN: 

لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا گەشتکردن بەتەنیا بۆتە شتێکی بەربڵاو بەتایبەت لەنێوانی ژناندا و بەپێی ئامارەکانی دەستەی گەشتی بریتانی لەساڵی ٢٠١١ ەوە ژمارەی ئەو کەسانە زیاتر بوە کەبەتەنیا گەشت دەکەن. 
بەپێی زۆرێک لەتوێژینەوەکان گەشتکردن چەندین تایبەتمەندی ھەیە کەبەشێوەیەکی ئەرێنی بەسەر پەیوەندیی ھاوسەرێتیدا دەشکێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی "بازار" گەشتکردن بەتەنیا چوار سودی ھەیە بۆ پەیوەندی ھاوسەرێتی:
١. بواری دۆزینەوەی ھەست و سۆزی تایبەت دەدات و ئەزمونی نوێ دەبینیت وبوار دەدات پشت بەخۆت ببەستیت و بەرپرسیارێتی ھەڵگریت 
٢. دوورکەوتنەوە ھاوکارە لەگەشەپێدانی ھەست و سۆزی ئەرێنی:  توێژەرانی زانکۆی کوینز لەشاری ئۆنتاریۆی کەنەدا توێژینەوەیان لەسەر پەیوەندییە دوورخایەنەکان ئاشکراکرد و دەرکەوت کەدوورکەوتنەوە ھاندەری بونی زۆرێک ھەستی ئەرێنییە.
٣. سەربەخۆ بوون دوور لەژیانی ھاوسەرێتی و خێزان بۆ ماوەیەکی کەم و بەدەستھێنانی شارەزایی لەژیاندا
٤. دۆزینەوەی شتی نوێ لەکەسایەتی خۆتدا و ھۆشیاربوونەوە و دۆزینەوەی چەندین شتی نوێ.


2 هەفتە پێشتر - Sep 4 2019 1:50PM
625
بابه‌تی زیاتر