کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ھەمووکات دوا دەکەویت ...٤ رێگاچارەسەر بزانە
SNN: 

ھەندێ کەس گرفتی دواکەوتنیان ھەیە لەوادەی دیاریکراوی خۆیان جا ئەمەش پەیوەندیدار بێت بەکار یان دیداری ھەندێ ھاوڕێیان یان گەشتکردن بێت، بۆیە ئەمەش مرۆڤ توشی گرفت دەکات ، لێرەدا وێبسایتی Greatist ھەندێ رێنمایی و رێگاچارەی خستۆتەروو. 
١. خۆت بناسە: بزانە ھۆکاری چییە دوادەکەویت لەوادەکانت و ھەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بدە ئەگەر کەم خەوییە ھەوڵ بدە زوو بخەویت.
٢. زوو ھەڵبسە: ئەگەر پێویستت بەکاتی زیاترە بۆ ئامادەکردنی جلوبەرگ و خواردنی نانی بەیانی، ھەوڵ بدە زەنگی ئاگادارکردنەوە دابنێیت بۆ زوو بەئاگاھاتنەوە بەر لەکاتی کارکردن، رێوشوێنی پێویست و ھاتوچۆی گونجاو ھەڵبژێرە تا بەزووترین کات بگەیتە شوێنی مەبەست.
٣. خۆت لەمانەوەی شەوان بەدووربگرە و لەگەڵ خێزاندا شەو تا درەنگ دامەنیشە و خۆت سەرقاڵی ئینتەرنێت مەکە. 
٤. کاتەکانت رێک بخە: لەکاتی چونە سەر شوێنی کار یان لەنێو ماڵدا یان لەکاتی بەکارھێنانی مۆبایل یان کاتی کات بەسەربردن تا بتوانیت بەپێی پێویست بخەویت. 

هەفتە پێشتر - Sep 9 2019 9:22AM
517
بابه‌تی زیاتر