کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ سیفەت پەرستاران دەکاتە باشترین ھاوسەر
SNN: 

زۆربەی پەرستاران ناسراون بەکەسایەتییە بەھێزەکەیان و ھەست و سۆزێکی زۆر و ژیری یان ئەمەش وایکردوە کەزۆرێک لەپیاوان سەرسامی بن. 
لێرەدا چەند ھۆکارێک ھەیە کەوادەکات پیاو بیر لەژنێک بکاتەوە کەلەبواری پەرستاریدا کاربکات، وێبسایتی "ستاندەرد میدیا" بەم جۆرە ئاشکرای کردووە ھۆکارەکەی: 
١. بەھێزی و ھەستیاری: پەرستاران بەھێز و ھەستیارن چونکە مامەڵە لەگەڵ چەندین دۆخی سەختدا دەکەن و گوێ لەسکاڵای نەخۆشەکان و داواکارییەکانیان دەگرن، و لەترس و نیگەرانییەکانیان تێدەگەن، بۆیە ھاوسەرێتی لەگەڵ کچی پەرستاردا، دڵنەوایی و ئارامیت پێ دەبەخشێت. 
٢. ھەڵسەنگاندنی گرنگی ژیان: ئەمەش بەوپێیەی رۆژانە لەگەڵ دۆخە سەختەکانی وەک کەسانی بریندار و پێکراو و مردندا مامەڵە دەکەن
٣. بەدەستھێنانی کەمێک ئارامی و سەربەستی: پیاوان حەز دەکەن بەتەنیا کات بەسەربەرن بۆیە ھاوسەرێتی لەگەڵ پەرستارێکدا بەسوودە چونکە زۆربەی کاتەکانی لەنەخۆشخانەیە و پیاوان بەم جۆرە بەتەنیا کات بەسەر دەبەن و چالاکی خۆیان دەکەن
٤. ئەرێنییە لەمامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە لەناکاوەکاندا: چونکە راھاتون و ئەمەش بەسوودە بۆیان. 
٥. گرنگیدانی تەواوەتی بەمنداڵان: لێھاتوون لەمامەڵەکردن و گرنگیدان بەسەلامەتی منداڵان و چاودێری کردنیان.

هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 2:59PM
573
بابه‌تی زیاتر