زانست
زانست
ئەپڵ ئایفۆنی ١١ ی ئاشکراکرد
SNN: 

ئەمشەو لەمیانەی کۆنگرەیەکدا، کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلە نوێ و چاوەڕوانکراوەکەی ئاشکراکرد کەئایفۆن ١١یە. 
ئەم مۆبایلە شێوەیەکی جوانی ھەیە و دواوەو پێشەوەی شوشەیە و کامێراکەی دەبڵە 
٦ رەنگی ھەیە سور و رەش و زەرد و سەوز و پەمەیی.
مۆبایلەکە سستمی دەنگی زۆر نوێ و کاریگەرە و کوالێتی بەرزی ھەیە. 
 
کامێراکەی باشترینە و ٢ کامێرایە و 
ھەستەوەری سێ ھێندە زیاترە لەجۆرەکانی تر
١٢ مێگاپکسڵ
٣ ھێندە ھەستیارترە لەتاریکیدا 
وێنەی واید و فراوان و ئەڵترا واید تۆمار دەکات 
زوومی ٢ ئێکسە و 
لەشوێنە تەنگەکاندا ئەم مۆبایلە باشتر وێنەدەگرێت و بەگۆشەی باشتر و کاریگەرتر و 
ووردەکارییەکان زیاتر رادەکێشێ و دەخاتەروو کەلەوێنەکەدایە. 
ئایفۆنە نوێیەکە دو کامێرایە بۆیە زۆر بەشێوەیەکی کاریگەر تر وێنەی پۆرترێتی دەگرێت. 
وێنەکان ھاوشێوەی ستۆدیۆ دەردەچێت 
لەکاتی وێنەگرتن لەتاریکیدا کامێرایەکی زۆر کاریگەرە و وێنەی زۆر جوان دەردەکەوێت. 
بۆ ڤیدیۆ: 
بەواید و ئەڵترا واید ڤیدیۆ تۆمار دەکات بەکوالێتی ٤K . 
دەتوانیت ڤیدیۆ بەخێرایی تۆمار بکەیت بەتایبەتمەندیی Quick Video ئەمەش لەکاتی وێنەگرتنی فۆتۆدا زیاتر ھەستی پێ دەکەیت.
ڤیدیۆ تۆمارکراوەکانی بەرزترین ئاستی ھەیە. 
کامێرای پێشەوەی ١٢ مێگاپکسڵە بۆ تۆمارکردنی وێنەی سێڵفی. 
ڤیدیۆی ٤K دەتوانیت بەکامێرای پێشەوە تۆمار بکەیت. 
CPUی ئەم مۆبایلە نوێیە A١٣یە کەخێراترینە و لەھیچ مۆبایلێکی ھاوشێوەیدا نیە. 
 
رێورەسمی ئاشکراکردنی بەرھەمە نوێیەکانی ئەپڵ، ئایفۆن ١١ و ئایفۆن پرۆ ١١ و ئایفۆن پرۆ ماکس بەردەوامە. 

بۆ بینینی رێورەسمەکە کلیکی ئەم لینکە بکە


هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 9:06PM
3898
بابه‌تی زیاتر