هونه‌ر
تۆم کروز مۆمیاکراوەکەی میسر لەناودەبات
SNN: 

کچی میوزیسیان و ئاوازدانەری جەزائیری (سافی بوتلە) بەناوی (سۆفیا بوتلە) رۆڵی پاڵەوان دەبینێت لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی (تۆم کروز) لەفیلمی The Mummy دا.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "شروق"ی جەزائیری بڵاویکردەوە کەفیلمەکە لەرۆژی ٩ی حوزەیرانی ئەمساڵ لەھۆڵەکانی سینەمای ئەمریکا نمایش دەکرێت.
تێیدا سۆفیا رۆڵی مۆمیای میسیری دەبینێت کەبە (ئەھمینات) ناسراوە و دوای کردنەوەی یەکێک لەگۆڕەکانی ھەرەمی جیزە لەمیسر، رۆحی بەبەردا دێتەوە.
تۆم کروزیش تێیدا رۆڵی نیک مۆرتۆن دەبینێت کەزانایەکی شوێنەوارناسییە و کاتێ ئەو کچە لەشێوەی مۆمیاکراوێکی شەرانگێزدا دێتەوە دنیا و دەژێتەوە تۆم کروز بەرپەرچی دەداتەوە و لەناوی دەبات، لەفیلمەکەدا (ئانا بیل و ئالیس) رۆڵ دەبینن سەرباری (جیک جۆنسن).
وەک پێشتر ئاماژەی پێکرابوو دیمەنەکان لەمیسر تۆمار نەکراوە و سود لەنامیبیای ئەفریقا و بریتانیا بینراوە بۆ تۆمارکردنی دیمەنە ڤیدیۆییەکان. 
جێی باسە (سۆفیا بۆتلە) سەماکار و ئەکتەر و میوزیسیانێکی جەزایرییە کەلەدایکبوی ساڵی ١٩٨٢ ە و ناسراوە بەدەرکەوتنەکانی لەریکلامی نایکی و بەشداری لەچەند فیلمێکی ئەمریکیدا کردوە لەنێویاندا (ستریت دانس ٢) و (دڕەندەی کیشوەرە رەشەکە).


gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

7 مانگ پێشتر - Apr 9 2017 10:53AM
34674
بابه‌تی زیاتر