هونه‌ر
بەڤیدیۆ: گرانترین فیلمە لەفەرەنسادا
SNN: 

فیلمی " Valerian and the City of a Thousand Planets" ی دەرھێنەر (لوک بیسۆن) بۆتە گرانترین فیلم لەمێژووی فەرەنسادا بەجۆرێک بودجەکەی گەیشتۆتە (١٩٧) ملیۆن یۆرۆ.
ئەمەش کارێکی فەرەنسی تایبەتە ھەرچەندە زمانی نێو فیلمەکە ئینگلیزییە، تێچووی فیلمەکە ھێندە و نیوی تێچووی فیلمی (ئەستریکس لەیارییە ئۆلۆمپییەکان کەلەساڵی٢٠٠٨ ئاشکراکرا و تێچوەکەی ٧٨ ملیۆن یۆرۆ بوو.
لەم فیلمەدا (دان دیھان) و (کارا دیلیفی) وەک دوو کارمەندی نھێنی رۆڵ دەبینن و فیلمەکەش باس لەپیلانگێرییەکی گەردوونی دەکات.
لەوێنەگرتنی فیلمەکەدا ھەریەک لە(ریھانا)ی گۆرانی بێژ و (کلایف ئۆین) و (ئیسان ھۆک) و (رۆتگیز ھۆیر) رۆڵیان تێدا بینیوە.
بڕیارە نمایشی لەم فیلمە لە (١٠ ی ئاب)ەوە لەسینەمای رووسیادا نمایش بکرێت.

2 مانگ پێشتر - Apr 13 2017 11:18AM
17618
بابه‌تی زیاتر