یاسا
یاسا
میران ئەوکچەی خۆشی دەویست لەدەستی دا
SNN: پارێزەر : ئارام عومەر

دانیار ئەندازیارە و تەمەنی ٢٩ ساڵە و دەستگیراندارە، دەستگرانەکەی ناوی(شنۆیە) و ٢٤ساڵە، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکییە و لەیەکێک لە پارێزگاکانی ھەرێم نیشتەجێن، پەیوەندییەکەیان بەھۆی ئەوەوە دروستبووە کە دراوسێبوون و ماڵیان لە گەڕەکێکدابووە، دوای ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانیاندا دروست دەبێت، دانیار چۆتە داخوازی شنۆو ھەردوولا پێکھاتوون و ئەڵقەی ھاوسەرگیریان گۆڕییەوە.

شنۆ کچێکی جوان و رەوشت بەرزبوو، بەھۆی جوانی و رەوشتەکەیەوە زۆرکەس ھەوڵیدابوو لێی نزیکبێتەوە و ھاوسەرگیری لەگەڵ بکات، بەتایبەت پێش ئەوەی لەگەڵ دانیار ئاڵقەی ھاوسەرگیری بگۆڕنەوە.

لەو بەشەی کە شنۆ تیایدا دەیخوێند کوڕێکی ھاوپۆلی بەناوی(میران)  زۆر عاشقی شنۆبوو بوو تەنانەت و چەندینجاریش خۆشەویستی خۆی بۆدەربڕی و قسەی لەگەڵ کرد، بەڵام شنۆ ڕازی نەدەبوو تەنانەت دوای ئەوەی شنۆ مارەکرا، میران ھەر کۆڵینەدەدا و زیاتر رێگەی بەشنۆ دەگرت، شنۆش حەزی نەدەکرد بە دانیار بڵێ و لەڕەفتارەکانی میران ئاگاداری بکاتەوە، چونکە شتەکەی بەبێ مانا وەرگرتبوو، بەڵام میران وای لێھاتبوو رۆژ بەرۆژ رق ئەستور دەبوو و دەیویست بەھەر ھۆیەک بێت دڵی شنۆ رازی بکات.

ھەرچەندە میران کوڕێکی قۆز و پارەدار بوو، بەڵام لەخۆشەویستیدا ئەو جۆرە بابەتانە لای شنۆ لاوەکی بوون، تا وای لێھات میران بڕیاریدا کە شنۆ بفڕێنێت و ناچاری بکات رازی بێت، بۆیە بەیانییەک شنۆ لەماڵەوە ھاتەدەرەوە تابچێت بەرەو زانکۆ، میران بەئۆتۆمبێلەکەی خۆی چاودێری دەکرد تا لەماڵەوە دوورکەوتەوە و لێی چووە پێشەوە، پێی وت شنۆ سەرکەوە لەگەڵم منیش دەچم بۆ زانکۆ تا بتگەیەنم، بەڵام شنۆ رازی نەبوو، بۆیە میران دابەزی و بەزۆر شنۆی خستە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە و بەتیژڕەویەکی زۆرەوە لەو شوێنەتێپەڕی، چەند کەسێکیش لەوناوەدا لەدورەوە روداوەکەیان بینیبوو، دەستبەجێ ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە و روداوەکەیان بۆ پۆلیس باسکردبوو، بەڵام میران پلانی داڕشتبوو کە بچێتە چ شوێنێک، بەزووی بەرەوە یەکێک لەناوچە گەشتیارییەکان شنۆی برد.

ماوەی ٢٠ رۆژ میران لەو شوێنە لەگەڵ شنۆ مایەوە و لەژوورێکدا دەستبەسەری کردبوو، لەو چەند رۆژەدا چەند رێگای بەکارھێنا بۆئەوەی شنۆ رازی بکات، تەنانەت ھەڕەشە و لێدانیشی بەرامبەری بەکارھێنابوو تا شنۆ رازی بێت، بەڵام شنۆ رازی نەبوو بوو دوای ئەو ماوەیە پۆلیس لەرێگەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە و بەدواداچوونەوە توانی میران دەستگیر بکەن و دادگاش بەپێی ماددەی (٤٢١) لەیاسای سزادانی عیراقی ماوەی ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.

تێبینی: ئەم ڕووداوە ڕاستەقینەیەو لەیەکێک لەدادگاکان تۆمارکراوە، ناوەکانیش سەرجەمیان خوازراون.

2 مانگ پێشتر - Apr 14 2017 4:32PM
20535
بابه‌تی زیاتر
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
دارکۆ دوای دزیکردنی لەدایک و باوکی چی بەسەر ھات ؟...
شیروان بەفێڵ ژنی بۆ ھێنراو بەپاقلاوەیەکیش گیانی لەدەستد...
باوکێک بەسەرھاتی کوشتنی کوڕێکی دەگێڕێتەوە ...
ساسان براژنەکەی و دوو برازای خۆی بەچەقۆ دەکوژێت...
میران ئەوکچەی خۆشی دەویست لەدەستی دا...
لەیلا دوای ھاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی سەرجێی دەکات...
ھەژاری مێرمنداڵێک لەخوێندن دوردەخاتەوە...
بەھۆی خۆشەویستەکەیەوە بڕیاری لەسێدارەدانی درا...
فەرھاد حەبی خەو دەرخواردی ژن و پیاوێک دەدات...
ئەحلام بەھۆی پەیوەندیەکەیەوە منداڵەکەی خنکان...
لەسەر خۆشەویستەکەی، دایک و باوکی و خوشکەکەی کوشت...
فەریدە دزی لە پزیشکەکەی دەکات و مێردەکەشی قاچی دەشکێنێت...
مەریوان لەزیندانەوە وردەکاری کوژرانی شەماڵ و ئازاد ئاشک...
نیازپاکی باوکی نازە رووبەڕووی دەستدرێژی دەکات...
نازدار و ئەحمەد دوای سێ منداڵ ھاوسەرگیریەکەيان کۆتایی د...
12