یاسا
یاسا
ساسان براژنەکەی و دوو برازای خۆی بەچەقۆ دەکوژێت
SNN: 
 ساسان لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا بەھۆی رەفتارێکی براژنەکەیەوە، دوای شکستھێنانی لەدەستدرێژیکردنەسەری، براژنەکەی و دوو برازای خۆی بەچەقۆ دەکوژێت و وردەکاری رووداوەکەش لەدادگا دەگێڕێتەوە.
کەنار تەمەنی ٣٥ساڵە و خاوەنی دوو منداڵە لەگەڵ مێردەکەی کەناوی(سامان)ە، لەقاتی سەرەوەی ماڵی باوکی مێردەکەی دەژین، لەقاتی خوارەوەشدا خەسوی و دوو شوبرای کەنار پێکەوەن، دوو شوبراکەی ھیچیان ھاوسەرگیریان نەکردووە، یەکێکیان ناوی ساماڵە و ٣٠ساڵە، ئەوەی دیکەیان ناوی ساسانە ٢٧ساڵە، ساماڵ لەکۆمپانیا کاردەکات و کەسێکی بێوەیە و کێشەی لەگەڵ کەس نییە، بەڵام ساسان ھیچ کارێک ناکات و بەردەوام خەریکی خواردنەوەی ماددەی کھولیەکانە و شەڕکردنە لەگەڵ خەڵکیدا و چەندجارێکیش کێشەی بۆ دروستکردون.
رۆژێک کەنار توشی ئازار دەبێت، کاتێک سامانی مێردی دەیبات بۆ نەخۆشخانە دەردەکەوێت کەنار پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکرێت، بەڵام پێویستی بەخوێنە و تەنھا ساسانی شوبراشی لەو جۆرە خوێنەی ھەیە، لەوکاتەشدا کەنار رازی نابێت کەخوێنی ساسانی تێبکرێت، بەھۆی ئەوەی ساسان ماددەی کھول دەخواتەوە، بۆیە ساسان زۆرنیگەران دەبێت و بەھۆیەوە ساردی دەکەوێتە نێوان ساسان و براژنەکەی، ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەم بابەتە دەڕوات و دایکی سامان واتە خەسوی کەنار نەخۆش دەکەوێت و ناتوانێت خزمەتی کوڕەکانی بکات کە لەسەر ماڵن، بۆیە کەنار بەوکارە ھەڵدەستێت، ھەرسێ ژەمەکە نانیان بۆ ئامادە دەکات، بەڵام بەیانیان دوو شوبراکەی دێنەسەرەوە بۆ نانخواردن تا دایکیان لەخەوڵدەستێت، چونکە زۆرنەخۆشە.
زۆرجار ساسان درەنگتر دێتەسەرەوە، چونکە ھیچ کارێکی نییە و درەنگ لەخەوھەڵدەستێت، تارۆژێک سامان و ساماڵ بەیانی لای کەنار نان دەخۆن و دواتر دەڕۆنە دەرەوە، ساسان دوای چەند کاتژمێرێک دێتەوەسەرەوەو ئەو رقەی لەدڵدا ھەرماوە کە کەنار خوێنی لەو وەرنەگرت، بۆیە لەکاتی نان دانان ھەوڵ دەدات پەلاماری کەنار بدات تا دەستدرێژ سێکسی بکاتەسەر، بەڵام کەنار دەقیژێنێت و ھاوار دەکات و رازی نابێ و دەیەوێت لە مەتبەخەکە رابکات، ساسانیش لەترسی ئەوەی کەنار قسەنەکات چەقۆی لێھەڵدەگرێت و یەک چەقۆ لەلاملی دەدات و دەیکوژێت.
لەوکاتەدا، کە کەنار دەقیژێنێت و ھاواردەکات، منداڵەکانی خەبەریان دەبێتەوە و روداوەکە دەبینن بەچاوی خۆیان کە مامیان دایکیان دەکوژێت، یەکێکیان ١٢ساڵە ئەویتریان ٩ساڵە واتە توانای گێڕانەوەی رووداوەکانیان ھەیە.
ساسان، لەترسدا ئەو دوو مناڵەش کەبرازای خۆیەتی ھەر بەوچەقۆیەی کەدایکیانی کوشت، یەکی چەقۆیەک لەلاملیان دەدات و رادەکات، ئەوانیش گیان لەدەستدەدەن، دوانیوەڕۆ سامان دێتەوەو روداوەکە دەبینێت و ھەواڵی پۆلیس دەدات، بەدواداچوون دەکەن و دەردەکەوێت کە تەنھا ساسان لەماڵەوەبووە لەوکاتەدا و کەپەیوەندی پێوەدەکەن وەڵامناداتەوە، بۆیە گومانەکان لەسەری زیاد دەکات و بەبڕیاری دادوەر دوای دوو رۆژ دەستگیردەکرێت، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دان بەتاوانەکەیدا دەنێت، بۆیە بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عیراقی سزایی لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنرێت.
تێبینی:ئەم ڕووداوە ڕاستەقینەیەو لەیەکێک لەدادگاکان تۆمارکراوە، ناوەکانیش سەرجەمیان خوازراون.
8 مانگ پێشتر - Apr 21 2017 9:55AM
106281
بابه‌تی زیاتر
ئه‌نوه‌ر له‌زیندانه‌وه‌ هه‌ڵه‌كانی‌ ئاشكراده‌كات...
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
123