یاسا
یاسا
باوکێک بەسەرھاتی کوشتنی کوڕێکی دەگێڕێتەوە
SNN: 

رەزیلی و چاوچنۆکی باوکێک بەرامبەر خێزان و منداڵەکانی دەبێتەھۆی کوشتنی یەکێک لەکوڕەکانی بەدەستی خۆی، لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەش راستی رووداوەکە دەگێڕێتەوە.

محەمەد تەمەنی ٦٠ساڵەو خاوەنی ٥ کچ و سێ کوڕە، کاری فرۆشتنی قوماش لەیەکێک لەشارەکانی ھەرێم دەکات، لەبەرئەوەی کەسێتییەکی توڕەی ھەیە زۆرکەس خۆشی ناوێت، لەگەڵ ئەوەی سەروەت و سامانێکی زۆری ھەیە، بەڵام ڕەزیلە و ماڵ و منداڵی بەشێوەیەکی ھەژارانە بەخێودەکات.

محەمەد، خانوویەکی دوو قاتی ھەیە، سیان لەکوڕەکانی ژنیان ھێناوە و منداڵیان ھەیە، بەڵام ھەر لەو ماڵەدا ژیان بەسەردەبەن، چونکە محەمەد کەسێکی ڕەزیلەو نایەوێت خانوو بۆ کەسیان بکڕێت.

یەکێک لە کوڕەکانی کەناوی (بەھێز)ە و خاوەنی ژنێک و دوو منداڵە، منداڵێکی توشی نەخۆشییەکی درێژخایەن دەبێت و پێویستی بەنەشتەرگەری خێرا ھەیە، بەڵام بەھۆی ئەوەی بەھێز فەرمانبەرەو داھاتێکی وای نییە، ناتوانێت خەرجی نەشتەرگەری منداڵەکەی دابین بکات، بۆیە پەنا بۆ باوکی دەبات و داوای دوو ملیۆن دیناری لێدەکات تانەشتەرگەری منداڵە پێنج ساڵانەکەی لێبکات.

باوکی(محەمەد) زۆربەشێوەیەکی ناشرین وەڵامی دەداتەوە وپێیڕادەگەیەنێت چ پیاوێکی دوو ملیۆن دینارت پێ نییە، لەکاتێکدا محەمەد مانگانە ٢٣ملیۆن دینار تەنھا کرێی موڵکەکانی وەردەگرێت، جگەلەداھاتی تر کەلە کڕین و فرۆشتنی قوماش دەستیدەکەوێت، بۆیە بەھێزی کوڕی نازانێت پەنا بۆ کوێ بەرێتن بیرلەوەدەکاتەوە و داوا لەدایکی دەکات تا بەباوکی بڵێت و ئەو پارەیەی پێبدات، بۆیە دایکی ھەر کە ئێوارە محەمەد لەبازاڕ دێتەوە بابەتەکەی لەگەڵدا باسدەکات، محەمەدیش لەدایکی بەھێز دەدات و پێیدەڵێت ئەگەر بەھێزی کوڕمان پیاوبێت پێویستە خۆی پارە پەیدا بکات، نەک چاوی لەدەست و گیرفانی ئێمەبێت.

دوای بێ ئومێدبوونی لەباوکی، بەھێز ھیچ ڕێگایەکی لەبەردەستدا نامێنێت و ناچار داوا لەرەسوڵ ناوێک دەکات کەماوەی چەند ساڵێکە لای باوکی کاردەکات تاپارەکەی پێبدات، چونکە رەسوڵ سەرجەم پارە و حساباتی محەمەدی لایە، یەکەمجار رەسوڵ ڕازی نابێت، چونکە دەزانێت محەمەدی خاوەنکارەکەی ڕازی نابێت و کەسایەتیەکی توڕەیە، بەڵام دواتر کەراستییەکە و نەخۆشی کوڕەکەی دەزانێت، زۆر بەزەیی بە بەھێزدا دێتەوە و پارەکەی لەحساباتی باوکی دەداتێ و دەڵێت چی دەبێت باببێت، چونکە کارەکە بەپەلەیە و نەخۆشییە.

دواتر بەھێز نەشتەرگەری بۆ کوڕەکەی دەکات و باوکی لە بەھێز دەپرسێت ئەو پارەیەت لە کوێ پەیدا کردووە، دوای چەند کاتژمێرێک لەنەشتەرگەرییەکە باوکی بەھێز راستیی پارە پەیداکردنەکەی بەھێز لەزاری رەسوڵەوە دەبیستێت و زۆر توڕەدەبێت، بۆیە کەدەڕواتەوە بۆ ماڵەوە پێش ئەوەی ھەواڵی کوڕەزاکەی بپرسێت لەگەڵ بەھێز دەبێتە شەڕیان و پێیدەڵێت تۆ دزیت کردووە، چۆن ئەو پارەیەت لە رەسوڵ وەرگرتووە، لەوەڵامدا بەھێز وەڵامی باوکی دەداتەوە پێیدەڵێت، باوکە گیان من کوڕەکەم لەسەر مەرگ بوو ھەر دەبوایە ئەو کارە بکەم، بەڵێنی پێدەدات ئەو پارەیەی بۆ بگەڕێنێتەوە.

لەکاتی ئەو دەمەقاڵێ و شەڕەدا، محەمەد دەست بۆ دەمانچەکەی دەبات و دوو فیشەکە بەسنگی کوڕەکەیەوە(بەھێز) دەنێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.

بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، محەمەد دەستگیردەکرێت و بەپێی ماددەی ٤٠٥ لەیاسای سزادانی عیراقی ھەواڵەی دادگای تاوانەکان دەکرێت و حکومی زیندانی ھەتا ھەتایی بەسەردا دەسەپێندرێت.

تێبینی:ئەم ڕووداوە ڕاستەقینەیەو لەیەکێک لەدادگاکان تۆمارکراوە، ناوەکانیش سەرجەمیان خوازراون.

8 مانگ پێشتر - Apr 28 2017 4:19PM
20562
بابه‌تی زیاتر
ئه‌نوه‌ر له‌زیندانه‌وه‌ هه‌ڵه‌كانی‌ ئاشكراده‌كات...
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
123