ترافیک
کەی دەبێ پشکنینی رۆنی مەکینە بکەیت
SNN: 

دامەزراوەی دیکرا بۆ پشکنینی ھونەری رێنمایی دەدات بەدڵنیابوونەوە و پشکنینی رۆنی مەکینە ھەموو ١٠٠٠ کیلۆمەتر جارێک کەئۆتۆمبیلەکە دەیبڕێت، چونکە کەمی رێژەی رۆن لەنێو مەکینەدا رەنگە زیانی پێ بگەیەنێت.
ئەو دامەزراوە ئەڵمانییە رونی دەکاتەەوە کەپێویستە دووبارە رۆن بکرێتەوە مەکینەکە ئەگەر تێبینی کرا دابەزیوە، لەگەڵ ئەوەشدا نابێ زۆری تێدا بێت و رەچاوی رێنماییەکانی کۆمپانیای بەرھەمھێن بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە کەگڵۆپی شێوە قۆری لەنێو داشبوڵی ئۆتۆمبیلەکەدا ئاماژەی ئاستی رۆن ناکات بەڵکو ئاماژەیە بۆ فشاری رۆنەکە و داخورانی زۆری مەکینەکە.
ئەگەر لەکاتی شۆفێریدا گڵۆپەکە داگیرسا و دوای چەند چرکەیەک نەکوژایەوە پێویستە ئۆتۆمبیلەکە رابگیریت و مەکینەکە بکوژێنیتەوە. 
ھاوکات دەبێ رەچاوی جۆری ئەو رۆنە بکرێت کەپێویستە بکرێتە نێو مەکینەکە ئەمەش لەلایەن کۆمپانیای بەرھەمھێنی ئۆتۆمبیلەکە و لەنێو کەتەلۆکەکەیدا تۆمارکراوە.

6 مانگ پێشتر - May 2 2017 1:28PM
3179
بابه‌تی زیاتر