ترافیک
ھۆکار و کاریگەرییەکانی گەرمبونی مەکینەی ئۆتۆمبیل
SNN: 

بزوێنەری ناوەکی بەھۆی بەرھەمھێنانی ووزەی کیمیاییەوە گەرمی دروست دەکات لەکاتی بەرھەمھاتنی ھەڵمی سوتەمەنی تێکەڵ بەھەوا، کەووزەیەکی میکانیکی دەردەکات بۆ پاڵنانی پستۆن و سورانەوەی کڕنگ کەھێزەکە دەبات بۆ گێرەکە و تایەکان. 
وەک دەزانرێت دەبێ ئۆتۆمبیل لەپلەیەکی گەرمای دیاریکراو کاربکات چونکە بەبەرزکردنەوەی پلەی گەرماکەی زامنی باشترین ئاستی پیسکردنی دوکەڵکێش و کەمتر بەکارھێنانی سوتەمەنی و دڵنیایی لەباشترین ئەدا دەدا.
مەکینەی ئۆتۆمبیل زۆربەیان لەپلەیەکی گەرمی کاردەکات کە (٩٠ بۆ ١٠٥) پلەی سەدییە ، بەڵام لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەی گەرمادا لەسنوری دیاریکراوی خۆی مەکینەکە دەچێتە دۆخی مەترسییەوە کەکاریگەری زۆری خراپی ھەیە. 
بۆیە دەبێ شۆفێران ئاگاداربن لەگەڵ وەستانی یەکەم دەرکەوتنی نیشانەی گەرم بووندا و کوژاندنەوەی ئۆتۆمبیلەکە تا سارد بونەوە و سود مەند بون لەمیکانیکییەکی تایبەت بۆ گەڕان بەشوێن ھۆکاری گەرمبون و چارەسەرکردنی.
ھۆکاری بەرزبونەوەی پلەی گەرما: 
چەندین ھۆکار ھەن دەبنە ھۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمای مەکینە و لەنێویاندا دابەزینی ئاستی شلەی ساردکردنەوە بەھۆی لێچونەوە، لەگەڵ کارنەکردنی پانکە و واتەر پەمپ و خراپ رێکخستنی وادەی سوتان، یان گرفتێک لەکاری ڤاڵڤی گەرمی کەبەردەوام داخراوە.
لەدیارترین نیشانەکانی بەرزی پلەی گەرما لەریژەی نێو مەکینە: 
مەکینەکە دەنگێک دەردەکات کەوەک تەقە تەقە و دەبێتە ھۆی تێکچونی پستۆن و تێکچونی مەکینەکە بەتەواوی. 
لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەی گەرما لەرێژەی دیاریکراوی خۆی، مەکینەکە ھۆی پاڵنانی ئۆتۆمبیلەکە لەدەست دەدات و دەبێتە ھۆی گەرمبونی پێشوەخت بەھۆی گەرمی نێو ژووری سوتاندن کەسەرچاوەی سوتەمەنی.
بەرزی پلەی گەرما لەرێژەی دیاریکراوی مەکینەکە دەبێتە ھۆی تێکچونی سەری پستۆنەکان کەبە (جوان کۆلاس) ناسراوە بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە کەوادەکات ئەلەمنیۆمەکە  و  ٣ ھێدە خێراتر درێژ دەبێتەوە و دەبێتە دوو بەش و تێکچونی بەھۆی گەرمییەوە.
گەرمی زۆری مەکینە دەبێتە ھۆی گەرمبونی شلەی سارد کردنەوەە و تەقینی جاینەکان بەھۆی زیادەی فشارەوە.
بەرزی پلەی گەرما لەمەکینەدا دەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بەپستۆن و بەشی جاینەکان .

6 مانگ پێشتر - May 4 2017 11:12AM
1737
بابه‌تی زیاتر