ترافیک
شۆفێران بەم جۆرە ئاگاداری بایسکلسواران بن
SNN: 

دەرکەوتنی بایسکلسواران لەسەر شەقامەکان یەکێکی ترە لەو ھۆکارانەی کەرووداوی ھاتوچۆی لێ دەکەوێتەوە ئەگەر ھەموان پابەندی یاساکانی ھاتوچۆ نەبن و ھەماھەنگی نەبێت لەنێوانیان و ئاگاداری یەکتر نەبن.
شۆفێران دەبێ لەکاتی دەرکەوتنی بایسکلسواران لەھەر کوێیەکی شەقامدا بێت ماوەیەک بھێڵنەوە لەنێوانی ئۆتۆمبیلەکە و بایسکلسوارەکەدا، بەپێی زانیارییەکانی یانەیەکی تایبەت بەئۆتۆمبیل لەئەڵمانیا ئاشکرایکردوە کەمترین ماوە (١.٥) مەترە کەدەبێ لەبایسکلەکە دووربیت.
بەوپێیەی ئێستا وەرزی بەھار و ھاوینە و دەرفەتێکە بۆ چێژبینین لەبایسکلسواری، دەبینین ژمارەیان لەسەر شەقامەکان زیادیکردوە، بۆیە لەباری ئۆتۆمبیلی بچوکدا لانیکەم باشترە (١.٥) مەتر و لەئۆتۆمبیلی بارھەڵگر (٢) مەتر لەبایسکلەکە دوور بیت.
ئەو یانەیە ئاشکراشی دەکات نابێ لەبارودۆخی کەشوھەوای خراپ و کاتێ بایسکلسوارەکە منداڵ بو تێی پەڕێنیت، ئەگەر دڵنیا نەبوویت کەناتوانیت ئەو ماوەیەی دیاریکراوە بیھێڵیتەوە پێویستە لەپشتی یەوە بڕۆیت و چاوەرێ بکەیت
ئەوانەی ھەوڵی تێپەراندنی مەترسیداریش دەدەن ئەوا لەھەر بارودۆخێکدا بێت رەنگە بەزیانی ئەوان بکەوێتەوە و گیانی بایسکلسوارەکە بکەوێتە مەترسییەوە.

7 مانگ پێشتر - May 10 2017 10:13AM
1379
بابه‌تی زیاتر