ترافیک
بەم جۆرە ئۆتۆمبیلەکەت کەمتر بەنزین سەرف دەکات
SNN: 

زۆرێک کەس پێیان وایە کەجۆری ئۆتۆمبیلەکە تاکە ھۆکارە بۆ شێواز و بڕی سەرفکردنی سوتەمەنی بەڵام چەندین شتی تر ھەن کەپەیوەندیدارن بەو مەسەلەیەوە لەنێویاندا شۆفێری و ئۆتۆمبیلەکە و چاککردنی.
شارەزایان چەند رێنماییەک دەخەنەروو بۆ رێگری لەزۆر سەرفکردنی بەنزین:
١. دڵنیابە لەکارکردنی باشی ئۆتۆمبیلەکە و خۆت بەدووربگرە لەزۆر گەرمبونی مەکینە چونکە ئەمە دەبێتە ھۆی سەرفبونی ١٠% زیاتر سوتەمەنی.
٢. بەرێک و پێکی رۆن بگۆرە چونکە رۆنی زبر ٣% زیاتر سوتەمەنی سەرف دەکات.
٣. فشبونەوە یان کەمی ھەوای نێو تایە ٧٠% زیاتر بەنزین سەرف دەکات.
٤. رۆشتن لەسەر رێگای خۆڵ و قوڕ بەنزین زیاتر سەرف دەکات 
٥. ھەموو ١٠٠ کیلۆگرام کێشی زیادە لەسندوقی ئۆتۆمبیل ٠.٥ کیلۆمەتر رووبەر لەھەر لترێک بەنزین کەمتر دەکاتەوە ئەگەر قورستر بێت زیاتریش سەرف دەبێت.
٦. ھەوڵ بدە زۆر گەرمی نەکەیت بەڵکو بکەوەرێ بەڵام بەخێرایی کەم تا ١ کیلۆمەتر و دواتر ئاسایی بەرەوە.
٧. گرنگی بدە بەگێڕ گۆڕین تا مەکینەکە زۆر سەرف نەکات بەنزین
٨. رێگای خێرا باشترە بۆ کەمتر سەرف کردنی بەنزین.
٩. لەناکاو خێرای مەکە تا زیاتر سەرف نەبێ بەنزین
١٠. بەکارھێنانی تەبرید لەناو شاردا ٢٠% و لەدەرەوەی شار ٣% بەنزین زیاتر سەرف دەکات.
١١. بەیانیان بەنزین تێ بکە وەک لەشەو و ئێوارە کەھەڵم لەنێو تانکیەکە دروست دەکات و تانکیەکە پڕ نابێت و ھەوڵیش بدە بەنزین سێ یەک دانەبەزێت.
١٢. رۆشتن بەئاراستەی با بەخێرایی ٣٠ کیلۆمەتر بەرێژەی ٦% سوتەمەنی زیاتر سەرف دەکات.
١٣. ئەگەر فلتەری ھەواکەت پیسە پاکی بکەرەوە یان بیگۆرە چونکە ئەوکات ١٠% سوتەمەنی زیاتر سەرف دەبێت. 
١٤. ھەوڵ بدە ئۆتۆمبیل لەبەر سێبەر یان ناو گەراج دابنێیت تا ناچار نەبیت تەبرید دابگیرسێنیت.
١٥. ھەوڵ بدە ئامێری بڵندگۆی دەرەکی یان ئامێری تری ئەلکترۆنی زیاد نەکەیت بۆ ئۆتۆمبیلەکە تا کارەبای زیاتر سەرف نەکات ئەمەش مانای بەنزینی زیاترە.

5 مانگ پێشتر - May 12 2017 5:30PM
26122
بابه‌تی زیاتر