یاسا
یاسا
دارکۆ دوای دزیکردنی لەدایک و باوکی چی بەسەر ھات ؟
SNN: پارێزەر : ئارام عومەر

دارکۆ لەگەڵ ئەوەی کوڕی پیاوێکی سەرمایەدار و دەوڵەمەندە، بەڵام خویەکی خراپی منداڵی روبەڕوی گرفت و زیندانیکردنی بۆماوەی پێنج ساڵ دەکاتەوەو لەبەردەم دادگادا لەبارەی رەفتارەکانی و ئەو تاوانانەی ئەنجامیداون دەدوێت.

دارکۆ تەمەنی ٢٨ ساڵەو دانیشتووی شاری سلێمانییەو باوکی بازرگان و سەرمایەدارێکی بەناوبانگی شارەکەیە، مۆڵک و سامانێکی زۆری ھەیە و ھاوکات خاوەنی کۆمپانیایەکە بۆھێنان و دابەشکردنی ڕۆنی ئۆتۆمبێل، دارکۆش لەگەڵ باوکی خەریکی کارکردنەو سەرپەرشتی بەشێک لەکارەکانی باوکی دەکات، بەڵام بەھۆی ئەوەی باوکی دارکۆ زۆر سەرقاڵی کارەکەیەتی و زۆرکات گەشتی بازرگانی ئەنجامدەدات بۆ وڵاتانی دەرەوە، کاتی کەمتری تەرخانکردنەوە بۆ خێزانەکەی و گفتوگۆکردن لەگەڵ کوڕەکەیدا، تەنھا بۆ کار پەیوەندی پێوەدەکات و کەمتر ئاگاداری بەرنامەکانی ژیانی رۆژانەی کوڕەکەیەتی.

دارکۆش کەسایەتیەکی جیاوازی ھەیە و زۆر حەزی بەھاوڕێیەتی نییە و لەگەڵ کەم کەس تێکەڵاوی دروست دەکات و زۆرترین کاتەکانی بەتەنیایەو لەگەڵ ئەوەش زۆر ھۆگری باوکیەتی، بەڵام بێ ئەوەی باوکی ھەست بەو ھەستەی کوڕەکەی بکات بەرامبەری.

دارکۆ رەفتارێکی خراپی ھەیە و بەشێوەیەک خوشی پێوەگرتووە، ئەویش دزییە، تەنانەت زۆرجار دزی لە کەسە نزیکەکانی کردووە، بەڵام دوای ماوەیەک ھەرچی دزیوە بۆی گێڕاونەتەوە و خۆشی لەم کارەی بینیوە تابزانێت کاردانەوەی کەسی بەرامبەری چۆن بووە، واتە لەناچارییەوە نییە، بەڵکو خویەکی منداڵیەتی و ھەستی خۆشی پێدەبەخشێت لەروانگەی خۆیەوە.

دارکۆ بەھۆی ئەو سەرمایەی باوکییەوە، زۆرترین جۆری ئۆتۆمبێلی  گرانبەھای لەبەردەستدا بووە، بەپێی دانپێدانانەکانی خۆی زیاد لە ١٠جۆر ئۆتۆمبێلی ھەیە کە نرخەکانیان گرانبەھان، بەڵام ئەو خوە خراپەی دەبێتە پاڵنەری ئەوەی دزی لەخەڵکی دیکەش بکات، بەشێوەیەک دەست بەدزینی ئۆتۆمبێلی  خەڵکی دیکە دەکات و دوای ماوەیەک بەکارھێنانی لەشوێنی خۆی بۆی داناوەتەوە، لەبەرئەوەی کەسێکی زیرەکیشە خۆی بەھێزدەکات لە تەکنیکی کردنەوەی ئۆتۆمبێل و بەشێوەیەک شارەزاییەکی زۆر پەیدادەکات لەکردنەوەی دەرگای ئۆتۆمبێل.

رۆژێک بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی پیاسە دەکات و لەکۆڵانێکدا ئۆتۆمبێلێکی نوێ دەبینێت لەجۆری فۆرد کەپێشتر لەوجۆرەی نەبینیوە، بۆیە ئەو پێویستیانەی کەبۆکردنەوەی ئۆتۆمبێل ئامادەی کردوون و پێیەتی دەریدەھێنێت و دەچێت ئۆتۆمبێلەکە دەبات، بەڵام دوای یەک کاتژمێر لەدزینی ئۆتۆمبێلەکەی پۆلیس دەستگیری دەکات و دوای لێکۆڵیەنەوە دان بەتاوانەکانیدا دەنێت، دواتر پۆلیس ھەواڵەیە دادگای دەکات و بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عیراقی بۆماوەی پێنج ساڵ زیندانی دەکرێت.

تێبینی: ئەم ڕووداوە ڕاستەقینەیەو لەیەکێک لەدادگاکانی ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، بەڵام ناوەکان خوازراون.

6 مانگ پێشتر - May 26 2017 1:12PM
66736
بابه‌تی زیاتر
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
دارکۆ دوای دزیکردنی لەدایک و باوکی چی بەسەر ھات ؟...
123