یاسا
یاسا
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت
SNN: پارێزەر : ئارام عومەر

ژیار بەھۆی شەڕ و دەمەبۆڵە و ڕەخنە بەردەوامەکانی ھاوسەرەکەی بەرامبەری، لەگەڵ ژن برایەکیدا شەڕ لەنێوانیاندا دروست دەبێت و بە چەکوشێکی گەورە دەیکوژێت و بۆماوەی ٢٠ساڵ زیندانی دەکرێت، لەکاتێکدا بەخۆشەویستی ھاوسەرگیریان ئەنجامداوە.

ژیار کوڕێکە ٣٠ساڵە و لەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی یەکێک لەشارەکانی ھەرێم کارمەندە، دوای دەوام فرۆشگای فرۆشتنی کەلوپەلی ئاوی ھەیە، ڕۆژانە بژێوی ماڵ و منداڵی لەڕێگەی ئەم دوکانەوە پەیدا دەکات بەوپێیەی ئێستا لەھەرێمی کوردستان بارودۆخی فەرمانبەران بەھۆی پەیڕەوکردنی سیستمی پاشەکەوتکردنی موچەوە خراپە، ژیار ماوەی شەش ساڵە ھاوسەرگیریکردووە لەگەڵ کوێستان و خاوەنی دوو کچن بەناوەکانی شەنگەو دیار ، ژیار لەگەڵ ئەوەی کاری فرۆشتنی کەلوپەلی ئاو دەکات زۆرجار کاری بەستنی بۆڕی ئاووئاوەڕۆی ماڵانیش دەکات، چونکە کرێچین و گوزەرانیان بەو موچە کەمەی حکومەت ناڕوات بەڕێوە.

ژیار لەماڵەوەش زۆرکات لەگەڵ کوێستانی خێزانی کێشەیان ھەیە و زۆربەی کات دەمەقاڵەو شەڕیانە، کاتێک ژیار لەکار دەگەڕێتەوە بەردەوام کوێستان بە ساردی بەخێرھاتنەوەی دەکات و خراپ مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، تەنانەت ھەندێکجار قسەی ڕەق بەرامبەر ژیار دەکات، ھۆکەشی بۆئەوە دەگەڕێتەوە کوێستان داوای خانوو لە ژیار دەکات، ھەروەھا پێیدەڵێت کەخەڵکی زۆر دەوڵەمەند چۆتە داوای و ڕەتیکردۆتەوە ھاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، چونکە ژیاری خۆشویستوەو چەندینجار داوای بەڵێنی ئەوەیان پێداوە ماڵ و ئاڵتونی زۆری بۆبکەن، بەردەوام بەمێردەکەی دەڵێت"کچەپور و کچەخاڵەکانم و ئامۆزاکانم شویان کردووە ھەموویان خانوویان ھەیەو باروگوزەرانیان زۆر لە من باشترە"، بۆیە ئەم قسانە ژیار زۆر نیگەران دەکات ھەموو ھەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ بۆئەوەی بتوانێت خانویەک بنیات بنێت.

بەھۆی ئەوەی ئەم ژن و مێردە بەخۆشەویستی بەیەکگەیشتوون ژیار زۆرجار گوێ بەقسە ناخۆشەکانی کوێستان نادات و وەڵامی ناداتەوە، بەڵام تادێت ھاوسەرەکەی خراپتردەبێت قسەکانی ناخۆش دەبن، لەگەڵ ئەوەی قسەکانی ناخۆشە لەھەمان کاتدا زمانیشی بەرامبەر ژیار زبر دەبێت.

کوێستان زۆرجار لەماڵی باوکی و لای خزم و کەسوکاری بەخراپە باسی ھاوسەرەکەی دەکات ئەمەش وای لە ژیار کردووە ھیچ ڕێزێکی لای ماڵی باوکی و خزم و کەسوکاری نەمێنێت، روداوەکە لێرەوە دەستپێدەکات، ڕۆژێک ژیار دەیەوێت بچێتەدەرەوە بۆ دەوام لەسەر نانی بەیانی دووبارە کوێستان دەستدەکاتەوە بەقسە ناخۆشەکانی و ئەمجارە ژیار زۆر توڕەدەبێت و ھەندێک قسەی ناخۆش بە کوێستان دەڵێت و دواتر دەچێتەدەرەوە، بەڵام قسەکانی ژیار کار لە کوێستانی ھاوسەری دەکات، بۆیە بڕیار دەدات بچێتە ماڵی باوکی، ھەموو قسەکان بۆ باوکی و براکانی باس دەکات، برایەکی کوێستان کەناوی فەرمانە بە قسەکانی ژیار زۆر توڕە دەبێت دەڵێت"لەبەرئەوەی ژیار ئەو قسە ناخۆشانەی کردووە دەبێت خۆم تۆڵەی لێبکەمەوە" .

ھەرچەند ئەو قسانەی کوێستان لەماڵی باوکی کردوویەتی ھیچ بنەمایەکی راستی تێدا نییە، بەڵام فەرمان کوێستانی خوشکی و مناڵەکانی دەباتەوە بۆ ماڵەوە و پێیاندەڵێت بابڕۆینەوە بۆماڵی خۆتان، فەرمان چاوەڕێی دەکات تا ئێوارە ژیار دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، ژیار ھیلاکە لەسەر کار گەڕاوەتەوە، بەڵام فەرمانی ژن برای بەقسەی ناخۆش پێشوازی لێدەکات و ژیار سەرەتا تێناگات بابەتەکە چییەو بە کوێستان دەڵێت چیت بە فەرمان وتووە وا توڕە بووەو قسەی ناخۆش دەکات، بەڵام کوێستان وەڵامی ناداتەوە، تا فەرمان ھێرش دەکاتە سەر ژیار و لێیدەدات، ژیار بەرگری لەخۆی دەکات و دەستدەداتە چەکوشێکی گەورە کەلەکاتی ئیشکردندا بەکاریدەھێنێت و دەیکێشێت بەسەری فەرمانی ژن براییدا و لەوێدا دەستبەجێ فەرمان گیان لەدەستدەدات.

 دواتر کوێستان ھەواڵەکە بە پۆلیس دەدات و بەپێی ماددەی ٤٠٥ لەیاسای سزادانی عیراقی ژیار بۆماوەی ٢٠ساڵ زیندانی دەکرێت.

تێبینی: ئەم ڕووداوە ڕاستەقینەیەو لەیەکێک لەدادگاکان تۆمارکراوە، ناوەکانیش سەرجەمیان خوازراون.

5 مانگ پێشتر - Jun 9 2017 2:59PM
29648
بابه‌تی زیاتر
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
دارکۆ دوای دزیکردنی لەدایک و باوکی چی بەسەر ھات ؟...
شیروان بەفێڵ ژنی بۆ ھێنراو بەپاقلاوەیەکیش گیانی لەدەستد...
باوکێک بەسەرھاتی کوشتنی کوڕێکی دەگێڕێتەوە ...
ساسان براژنەکەی و دوو برازای خۆی بەچەقۆ دەکوژێت...
123