یاسا
یاسا
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات..كوژرا
SNN: پارێزەر : ئارام عومەر

 ئاره‌زوو دوای‌ چه‌ندساڵێك هاوسه‌رگیری‌ و بوونی‌ دوو منداڵ، به‌هۆی‌ تووشبوونی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌نه‌خۆشی‌ لاوازی‌ سێكسی‌ ساردی‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوانیان، دواتر ده‌كه‌وێته‌ داوی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌گه‌ڵ كوڕێكی‌ دیكه‌، به‌هۆی‌ ئاشكرابوونی‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی‌ و چه‌ندجارێكی‌ سه‌رجێیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌شدا هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئاره‌زوو بڕیاری‌ كوشتنی‌ كوڕه‌كه‌ ده‌دات و له‌به‌رده‌م دادوه‌ریش ورده‌كاری‌ په‌یوه‌ندی‌ و كوشتنه‌كه‌ ئاشكراده‌كات.
ئاكۆ ته‌مه‌نی٣٤ساڵه‌و دانیشتووی شارۆچكه‌یه‌كی نزیك سلێمانییه‌ و خێزانداره‌و دوو كوڕی هه‌یه‌، دایكی چه‌ند ساڵێكه‌ كۆچی‌ دوایكردوه‌ وباوكی ژنی هێناوه‌ته‌وه‌ و ئێستا له‌گه‌ڵ باوه‌ژنه‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌خانوویه‌كدا، به‌ڵام باوه‌ژنكه‌ی كه‌ ناوی ئافتاوه‌ كوڕێكی له‌ مێرده‌ كۆنه‌كه‌ی هه‌یه‌ و جارجار سه‌ردانی ده‌كات  و هه‌ندێكجار لای ده‌مێنێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك یان زیاتر ده‌مێنته‌وه‌ كه‌ناوی ڕاڤیاره‌ و ته‌مه‌نی ٢٨ساڵه‌و كوڕێكی قۆز و سه‌رنج ڕاكێشه‌.
ئاكۆ تووشی‌ لاوازی سێكسی بووه‌
ئاكۆ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كه‌ناوی ئاره‌زووه‌ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی هه‌یه‌، چونكه‌ ئاكۆ بۆماوه‌ی دوو ساڵ توشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بووه‌، بۆیه‌ له‌ڕووی سێكسییه‌وه‌ توشی لاوازی بووه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ بۆماوه‌ی ساڵێك زیاترده‌بێت له‌گه‌ڵ خیزانه‌كه‌ی هیچ كارێكی سه‌رجێی ئه‌نجامنه‌داوه‌ و ئه‌مه‌ش بۆته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نێوانیان.
به‌هۆی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ هه‌ردوولا توشی فشاری ده‌روونی بوون، بۆیه‌ هه‌رجارێك ڕاڤیار دێته‌ ماڵیان ژنه‌كه‌ی‌ ئاكۆ هه‌ستی بۆی ده‌جوڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاڤیار گه‌نجه‌و سه‌رنجڕاكێشه‌، هه‌روه‌ها قسه‌كانی زۆرخۆش و پێكه‌نیناوییه‌ زۆرجار له‌گه‌ڵ ئاره‌زوودا داده‌نیشن و قسه‌ش ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئاكۆ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و تائێواره‌ نایه‌ته‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌ و خه‌ریكی كاری دیكۆراتی ناو ماڵه‌، بۆیه‌ ورده‌ ورده‌ ئاره‌زوو و ڕاڤیار په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ده‌كه‌وێته‌ نێوانیان، دوای‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ڕاڤیار زوو زوو سه‌ردانی ماڵی دایكی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی چاوی به‌ئاره‌زوو بكه‌وێت، به‌مجۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان په‌ره‌ده‌سێنێت تاده‌گاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كاری سه‌رجێی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئه‌نجامبده‌ن، چه‌ندجارێكیش ئه‌م كاره‌ دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.
ڕێگری له‌كاره‌كه‌یان ده‌كرێت
به‌هۆی‌ هه‌ڵسوكه‌وتیانه‌وه‌، كار ده‌گاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی دایكی ڕاڤیار به‌م كاره‌ ده‌زانێت و ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ڕاڤیار و ئاره‌زوو باس ده‌كات و زۆر دژایه‌تی ئه‌و ره‌فتاره‌یان ده‌كات و زۆر ده‌ترسێت ڕاڤیار توشی كێشه‌بێت، بۆیه‌ بڕیار ده‌دات كه‌ نابێت ڕاڤیار زۆر سه‌ردانی ماڵیان بكات و هه‌ڕه‌شه‌شی‌ لێده‌كات.
كوڕه‌كه‌ی ئاكۆ چی كرد ؟
ڕۆژێك ئاره‌زوو په‌یوه‌ندی به‌ ڕاڤیاره‌وه‌ ده‌كات و داوای لێده‌كات بچێت بۆ ماڵیان، چونكه‌ ئاكۆ له‌ماڵه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی ئاره‌زوو و ئاكۆ كه‌ ته‌مه‌نی پێنج ساڵه‌، له‌سه‌ر داوای‌ ئاره‌زوو ڕاڤیار ده‌چێت وبۆماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له‌گه‌ڵ ئاره‌زوو له‌ژوورێكدا ده‌مێنێته‌وه‌، ئێواره‌ی‌ ئه‌و رۆژه‌كه‌ ئاكۆ بۆماڵه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ منداڵه‌كه‌ی‌ به‌باوكی ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ كاكه‌ ڕاڤیار هات بۆ ماڵمان و له‌گه‌ڵ دایكم چوونه‌ ئه‌و ژووره‌وه‌، بۆیه‌ ئاكۆ لێره‌وه‌ گومان ده‌كات و توڕه‌ ده‌بێت، دواتر ئاره‌زوو بانگ ده‌كات و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام ئاره‌زوو نكۆڵی له‌و بابه‌ته‌ ده‌كات به‌پاساوی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و منداڵه‌ نازانێت و له‌خۆیه‌وه‌ قسه‌ده‌كات، به‌ڵام ئاكۆ باوه‌ڕ به‌و وه‌ڵامه‌ ناكات، بۆیه‌ ده‌كه‌وێته‌ چاودێریكردنی ژنه‌كه‌ی‌ و ڕاڤیار.
باوه‌ژنه‌كه‌ی ئاكۆ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی شارده‌وه‌؟
ئاكۆ ئه‌م بابه‌ته‌ لای باوه‌ژنه‌كه‌ی باسده‌كات و ئه‌ویش له‌ترسا نكۆڵی له‌و بابه‌ته‌ ده‌كات و پێیده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ڕاست بێت هه‌ر خۆم ڕاڤیار ده‌كوژم، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك له‌چاودێریكردنیان له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فون و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌له‌نێوان ئاره‌زوو و ڕاڤیاردا په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و سێكسی هه‌یه‌، بۆیه‌ ئاكۆ بڕیار ده‌دات ڕاڤیار بكوژێت و پیلانی‌ بۆداده‌نێت و ده‌چێته‌ شوێنی كاره‌كه‌ی ڕاڤیار له‌به‌رچاوی هاوڕێ و هاوپیشه‌كانییه‌وه‌ به‌بیانووی كڕینی چه‌ند سه‌ر مه‌ڕێكه‌وه‌ ده‌یباته‌ ناوچه‌یه‌كی چۆڵ و له‌ڕێگا بێ ئه‌وه‌ی ئاكۆ هیچ بابه‌تێكی له‌گه‌ڵدا باس بكات دوو فیشه‌ك ده‌نێت به‌سه‌ری ڕاڤیار و ده‌ستبه‌جێ له‌و شوێنه‌دا گیانله‌ده‌ستده‌دات و دواتر به‌جێیده‌هێڵێت.
ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه‌
دوای دوو هه‌فته‌ له‌ گه‌ڕان به‌دوای ڕاڤیاردا، ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌ له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئاكۆ بكوژه‌كه‌یه‌، دوای ده‌ستگیركردنی ددان به‌ تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت، به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر به‌پێی مادده‌ی ٤٠٦ له‌یاسای سزادانی عیراقی سزای له‌ سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
تێبینی: ئه‌م ڕووداوه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌و له‌یه‌كێك له‌دادگاكان تۆماركراوه‌، ناوه‌كانیش سه‌رجه‌میان خوازراون.


5 مانگ پێشتر - Jun 30 2017 3:01PM
142645
بابه‌تی زیاتر
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
دارکۆ دوای دزیکردنی لەدایک و باوکی چی بەسەر ھات ؟...
123