یاسا
یاسا
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت
SNN: 

مامۆستایەک بەھۆی دروستبوونی ھەستی خۆشەویستی بەرامبەر خوێندکارێکی پەلاماری خوێندکارێکی خۆی دەدات و شێتی دەکات، لەبەردەم دادوەریش تاژان و مامۆستا زریان وردەکاری بەسەرھاتەکەیان ئاشکرادەکەن.

رەنج تەمەنی ١٩ ساڵە و دانیشتوی یەکێک لەشارەکانی ھەرێمی کوردستانە و خوێندکاری قۆناغی یەکەمی کۆلێژی ھونەرە لەبەشی مۆسیقا، خولیایی ژەنینی ئالەتی گیتارە، کەسایەتیەکی ئارامگر و رۆمانسی ھەیە، زۆربەی کاتەکانی ژیانی رۆژانەی بەژەنینی گیتارەکەیەوە بەسەردەبات، کە وەک باسی دەکات ھەر لەمنداڵییەوە خولیایی بووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی کۆلێژ بەشداری لەخولەکانی فێربوونی مۆسیقاش دەکات، بۆئەوەی فێری ئامێرەکانی دیکەش ببێت بەتایبەت پیانۆ، مامۆستایانی خولەکەش زۆرینەیان دەرچووی تازەی کۆلێژی ھونەرن لەتەمەندا گەنجن، لەلای مامۆستاکان بەھۆی زیرەکی و حەزی زۆری بۆ فێربوون رەنج دەبێتە جێگەی سەرنج، یەکێک لەفێرخوازەکانیش کەناوی(تاژان)ە ھەستی خۆشەویستی بەرامبەر رەنج بۆ دروست دەبێت، ھەوڵدەدات لە رەنج نزیک ببێتەوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی رەنج کەسایەتیەکی شەرمن و داخراوی ھەیە، بۆیە زۆر لە تاژان نزیک نابێتەوە، تاژانیش لەو ھەستەی بەرامبەری بەردەوام دەبێت و زیاتر دەچێتە دڵییەوە، دواجار تاژان دەستپێشخەری دەکات و داوای پەیوەندی خۆشەویستی لێدەکات، تێکەڵاوبوونەکەی تاژان بەرامبەر رەنج دەبێتە جێگەی بایەخی بەشداربووەکانی دیکە، چونکە تاژان کچێکی جوانە و دیارە لەخانەوادەیەکی دەوڵەمەندە، تەنانەت یەکێک لەمامۆستاکانی خولەکە کە ناوی(زریان)ە کەوتۆتە داوی خۆشەویستی تاژانەوە، مامۆستا زریان چەندینجار ھەوڵیدا دڵی تاژان بەلای خۆیشدا ڕابکێشێت، بەڵام لەبەرامبەردا ئەو گرنگی بەو ھەستەی مامۆستاکەیان نەدەدا، بۆیە زریان زۆر رق ئەستوردەبێت و دەیەوێت نێوانی تاژان و رەنج تێکبدات کاتێک بە پەیوەندییەکەیان دەزانێت، چەندجارێک رەنج لەبەردەم خوێندکارەکانی دیکەدا دەشکێنێت، بەوشێوەیەش ئازاری تاژان دەدات، ئەو مامۆستایە بەھەموو شێوەیەک دژایەتی رەنج دەکات و بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەیەوێت تۆڵە لە تاژان بکاتەوە، دوای ماوەیەک رەنج دەچێتە لای مامۆستا زریان و پێیدەڵێت ھۆکار چییە بەوشێوەیە رەفتارم لەگەڵ دەکەیت، ئەویش راستەوخۆ پێیدەڵێ لە تاژان دورکەوەرەوە، رەنج بەو وەڵامە توشی سەرسوڕمان دەبێت دەچێت لای تاژان باسی دەکات.

لەو کاتەدا تاژان باس لەھەستی مامۆستاکەی بۆ رەنج دەکات، دواتر رەنج دەچێتەلای بەرێوەبەری خولەکە و باسی رەفتارەکانی زریان دەکات و ئەویش پشتیوانی دەکات، پاش ئاگادارکردنەوەی زریان لەلایەن بەرێوەبەری خولەکەوە، زریان توشی ھەڵچوون دەبێت و دەچێت پەلاماری رەنج دەدات، چەندجارێک گیتارەکە بەسەری رەنجدا دەکێشێت تاوەکو لەھۆش خۆی دەچێت، لەوکاتەدا بەزووی رەنج دەبرێت بۆ نەخۆشخانە، دوای پشکنین و پێدانی چارەسەر دەردەکەوێت کەزیانی زۆر بەرمێشکی کەوتووە بەجۆرێک تووشی شێتی بووە، چارەسەریشی نییە، بەھۆی ئەو کارەوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ مامۆستا زریان دەردەچێت و بەپێی ماددەی ٤١٢ لەیاسایی سزادانی عیراقی  دادوەر بۆماوەی ١٥ ساڵ زیندانی سزایی دەدات.

تێبینی: ئەم ڕووداوە ڕاستەقینەیەو لەیەکێک لەدادگاکان تۆمارکراوە، ناوەکانیش سەرجەمیان خوازراون.

3 مانگ پێشتر - Jul 21 2017 3:33PM
35933
بابه‌تی زیاتر
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
دارکۆ دوای دزیکردنی لەدایک و باوکی چی بەسەر ھات ؟...
شیروان بەفێڵ ژنی بۆ ھێنراو بەپاقلاوەیەکیش گیانی لەدەستد...
باوکێک بەسەرھاتی کوشتنی کوڕێکی دەگێڕێتەوە ...
ساسان براژنەکەی و دوو برازای خۆی بەچەقۆ دەکوژێت...
123