یاسا
یاسا
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (دارۆ و مه‌هناز)
SNN: 

(دارۆ)ی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له‌ یه‌كێك له‌ ماركێته‌ گه‌وره‌و قه‌ره‌باڵغه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كوڕ و كچ و ته‌نانه‌ت كه‌سی به‌ ته‌مه‌نیش، هاوشێوه‌ی دارۆ كار ده‌كه‌ن.

دارۆ، له‌به‌شی جلوبه‌رگی پیاوانی ماركێته‌كه‌ كار ده‌كات و له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ به‌شی ژنانیش هه‌یه‌. له‌ناو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن، كچێكی ته‌مه‌ن (29 ساڵ) به‌ناوی (مه‌هناز) كارده‌كات.

مه‌هناز، كچێكی جوان و تاڕاده‌یه‌ك باڵا پۆشه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی قاچێكی كه‌مێك "شه‌له‌"، بۆیه‌ له‌پڕۆسه‌ی هاوسه‌گیریی دواكه‌وتوه‌.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی (دارۆ) و (مه‌هناز) كاته‌كانی كاركردنیان به‌ یه‌كه‌وه‌یه‌ و به‌شه‌كانیشیان له‌ ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ هاوڕێتی له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت، تا وای لێدێت ده‌بێته‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و دارۆ عاشقی مه‌هناز ده‌بێت، به‌جۆرێك ئاماده‌یه‌ خۆی له‌پێناوی به‌ كوشت بدات.

هه‌رچه‌نده‌ جیاوازی ته‌مه‌ن هه‌یه‌ له‌نێوانیاندا، به‌ڵام رێگر نییه‌ له‌به‌رده‌م خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان و دارۆ دوای شه‌ش مانگ په‌یوه‌ندی، ده‌چێته‌ خوازبێنی مه‌هناز، به‌ڵام برایه‌كی مه‌هناز كه‌ برا گه‌وره‌یه‌تی و له‌ جێی باوكێتی رازی نابێت، چونكه‌ مه‌هناز باوكی نه‌ماوه‌و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ له‌ماڵه‌وه‌ خزمه‌تی دایكی و ئه‌م برایه‌ و ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانی براكه‌شی ده‌كات.

برا گه‌وره‌كه‌ی مه‌هناز نایه‌وێت بیدات به‌شوو، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ دارۆ له‌ خۆی مناڵتره‌. چه‌ند جارێك دارۆ و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌چنه‌ خوازبێنی مه‌هناز، به‌ڵام (سه‌لام)ی برا گه‌وره‌ی مه‌هناز، رازی نابێت. سه‌ره‌نجام مه‌هناز به‌زۆر له‌كاره‌كه‌ی ده‌رده‌كات تا به‌یه‌كجاری واز له‌ دارۆ بهێنێت، به‌ڵام دارۆ و مه‌هناز كۆڵناده‌ن و به‌بێ ره‌زامه‌ندی براكه‌ی مه‌هناز، هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ن.

(دارۆ) و (مه‌هناز) بڕیار ده‌ده‌ن كه‌ هاوسه‌گیریه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماڵه‌وه‌ به‌و بابه‌ته‌ نه‌زانرێ و فێڵێك به‌كارده‌هێنن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ مه‌هناز له‌ماڵه‌وه‌ ده‌ڵێت "دارۆ وازی له‌ كاره‌كه‌ی هێناوه‌"، به‌و شێوه‌یه‌ داوا له‌ براكه‌ی ده‌كات رێگه‌ی پێبدات بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی و دواتر براكه‌ی رازی ده‌بێت و به‌ڕاستیش دارۆ وازی له‌ كاره‌كه‌ی هێناوه‌.

مه‌هناز رۆژانه‌ دوو كاتژمێر مۆڵه‌ت له‌كاره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و له‌گه‌ڵ دارۆ له‌ شوقه‌یه‌ك یه‌كتر ده‌بینن كه‌ به‌ كرێی گرتوه‌. هاوسه‌رگیریه‌كه‌شیان ماوه‌ی مانگێك ده‌خایه‌نێت.

دواتر بۆ سه‌لام ئاشكرا ده‌بێت، كه‌ مه‌هناز رۆژانه‌ ماوه‌ی دوو كاتژمێر دارۆ ده‌بینێت. رۆژێك دوای مه‌هناز ده‌كه‌وێت، به‌ڵام نازانێت كه‌ هاوسه‌گیرییان كردوه‌، تا رۆژێك سه‌لام له‌ ده‌رگای ئه‌و شوقه‌یه‌ ده‌دات كه‌ مه‌هنازی تێدایه‌ و دارۆ ده‌رگاكه‌ ده‌كاته‌وه‌و سه‌لامیش به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ خۆی ده‌كات به‌ ژووردا و مه‌هناز له‌وێ ده‌بینێت، بۆیه‌ چه‌قۆكه‌ی ده‌رده‌هێنێت و چه‌قۆیه‌ك له‌سه‌ر شانی دارۆ ده‌دات.

له‌وكاته‌دا، مه‌هناز ده‌یه‌وێت به‌ براكه‌ی بڵێت كه‌ هاوسه‌رگیرییان كردوه‌، به‌ڵام رق ئه‌ستورتر ده‌بێت و دوو چه‌قۆی تر له‌ناو سكی دارۆ ده‌دات و دواتر (زه‌كه‌ری) ده‌بڕێت و ده‌ستبه‌جێ دارۆ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

سه‌لام راده‌كات و دواتر مه‌هناز پۆلیس ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و به‌پێی ماده‌ی ٤٠٦ له‌ یاسای سزادانی عیراقی، فه‌رمانی گرتن بۆ سه‌لام ده‌رده‌چێت. (سه‌لام)ی بكوژ ده‌ستگیر ده‌كرێت و هه‌ر به‌پێی ئه‌و ماده‌یه‌، سزای له‌ سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.

12 مانگ پێشتر - Aug 11 2017 4:58PM
35127
بابه‌تی زیاتر
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...
به‌تێزاب خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر كرد..هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مێر...
سه‌ركۆ ئاماده‌نییه‌ داوایه‌كی‌ براژنه‌كه‌ی‌ قبوڵ بكات.....
ھەژاری ڕێگری لەھاوسەرگیریەکیان کرد..کاردۆ بوە بکوژی خۆش...
ئاری تۆڵەی ژنەكەی لەدكتۆرەكە دەكاتەوە...
ئاكۆ ته‌قه‌ له‌زاوا ده‌كات و بوكێش گیان له‌ده‌ستده‌دات...
بوار دوای‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر كه‌تان چی‌ ده‌گێڕێته‌وه...
بەهۆی فێڵ و تەڵەكەبازیانەوە بەیان و نیان پێنج ساڵ زیندا...
به‌هۆی‌ ڕاستگۆیی و به‌ویژدانیه‌وه‌ داناو ژنه‌كه‌شی‌ كوژ...
لەبەر لاوازی توانای سێكسی هاوسەرەكەی لەگەڵ كوڕێكدا سەرج...
ئەژی بەسەرھاتی سوتاندنی باپیری ئاشکرادەکات...
بەچەقۆ شادەماری ملی براكەی بڕی..بەسەرهاتی دوو برای دوان...
ژنی‌ هاوڕێكه‌ی‌ بۆخۆی‌ برد.. به‌مه‌رگ كۆتاییهات...
ئه‌نوه‌ر له‌زیندانه‌وه‌ هه‌ڵه‌كانی‌ ئاشكراده‌كات...