یاسا
یاسا
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا
SNN: 

چاوچنۆکی سەعید دەبێتەھۆی کوشتنی ھاوسەرەکەی و بێ ناز کەوتنی دوو منداڵەکە، کەدواجار لەڕێگای دراوسێیەکیانەوە پیلانی کوشتنەکەی ئاشکرادەبێت و دوو بکوژەکەش لەگەڵیدا لەسێدارەدەدرێن.

 سەعید پیاوێکی تەمەنی 34 ساڵە و دانیشتووی یەکێک لەشارەکانی هەرێمە ، ھاوسەرەکەی ناوی(ناسک)ە و خاوەنی دوو منداڵن کە تەمەنیان (٩ساڵ و ٦ساڵ)ە، سەعید لەناو بازاڕدا دووکانی فرۆشتنی کەلوپەل و پێداویستی کارەبایی ھەیە، جارجار گەشت بۆ تورکیا دەکات، بۆئەوەی کەلوپەل ھاوردە بکات بەپێی سەرمایەی و فرۆشی کارەکەی لەبازاڕدا، چونکە سەرمایەیەکی زۆری نییە، ناسکی ھاوسەری کچی کەسێکی ناسراوی شاری ھەولێرە، باوکی خاوەنی سەرمایە و موڵک و سامانێکی زۆرە، بەھۆی رووداوێکەوە باوکی ناسک گیان لەدەستدەدات و ھەموو سەروەت و سامانەکەشی بۆ کچەکەی دەمێنێتەوە، بوونی ئەو سامانە زۆرەش کاریگەری لەسەر سەعید دەبێت، دوای ماوەیەک لەمردنی باوکی، چەندجارێک سەعید داوای پارە لەژنەکەی دەکات بۆئەوەی کارەکەی زیاتر پەرەپێبدات، بەڵام ناسک رازی نابێت، چونکە دەزانێت کەسێکی چاوچنۆکە و چاوی لەپارەکەیەتی بەوھۆیەشەوە کێشە دەکەوێتە نێوانیان.

کێشەکەی نێوانیان رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر پەرەدەسێنێت تاوەکو دەگاتە ئەو ئاستەی ناسک داوای جیابوونەوە لەھاوسەرەکەی دەکات، بەڵام سەعید ھەست دەکات زەرەرمەندەبێت و پارەکەی ناسکی لەدەست دەردەچێت ئەگەر بەو داوایەی ژنەکەی رازی بێت، بۆیە ماوەیەک خۆی دەگرێت، بەپێچەوانەشەوە ناسک زیاتر رق ئەستوردەبێت و ھەر داوای جیابوونەوەی لێدەکات، کێشەکەیان دەگاتە ئەو ئاستەی سەعید بیر لەکوشتنی ھاوسەرەکەی بکاتەوە، بۆئەوەی بەویستی خۆی پارەکە بەکاربھێنێت.

سەعید پیلان بۆ کوشتنی ناسک دادەرێژێت و رۆژێک دوو کەس بەکرێ دەگرێت بۆئەوەی ژنەکەی بکوژن بەپارە، تاوەکو لەکاتی لێکۆڵینەوە گومان لە سەعید نەکرێت، بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکەی لەماڵەوە دەڵێت بۆماوەی ھەفتەیەک بۆ گەشت دەچم بۆ تورکیا، کۆپییەک لەکلیلی ماڵەکەشیان بەو دوو کەسە دەدات، بۆئەوەی شەو بڕۆنە ماڵەکەیەوە و ژنەکی بکوژن، دوای یەک رۆژ لەرۆشتنی سەعید ئەو دوو کەسە شەو لەخەودا ناسک بەچەقۆ دەکوژن، ھاوکات ھەندێک کەلوپەلی ماڵەکە دەدزن، بۆئەوەی وەک تاوانێکی دزیکردنی لێکبدرێتەوە، بەڵام لەکاتی ھەڵھاتنیاندا دراوسێیەکی ماڵی سەعید ئاگاداردەبێت و ھەردوو بکوژەکە دەبینێت و لەگەڵیاندا بەشەڕ دێت، دەنگە دەنگ و ھاوار بەرزدەبێتەوە لەکۆڵانەکەدا تاوەکو پۆلیس دێت و دەستگیردەکرێن.

دوای لێکۆڵینەوەی ورد لەو تاوانە، لەبەردەم دادگادا ددان بەتاوانەکەیاندا دەنێن و ئاشکرایدەکەن کە سەعید ئەم کارەی پێکردون لەبەرامبەر پێدانی پارە، بۆیە بەپێی ماددەی 406 لەیاسایی سزادانی عیراقی سزای لەسێدارەدان بۆ ھەر سێکیان دەردەکرێت.

2 مانگ پێشتر - Aug 18 2017 6:59PM
24817
بابه‌تی زیاتر
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
دارکۆ دوای دزیکردنی لەدایک و باوکی چی بەسەر ھات ؟...
شیروان بەفێڵ ژنی بۆ ھێنراو بەپاقلاوەیەکیش گیانی لەدەستد...
باوکێک بەسەرھاتی کوشتنی کوڕێکی دەگێڕێتەوە ...
ساسان براژنەکەی و دوو برازای خۆی بەچەقۆ دەکوژێت...
123