هونه‌ر
کەسایەتیەکی باتمان لەفیلمێکی نوێدا دەردەکەوێت
SNN: 

کۆمپانیای (وۆرنەر برەزەرز) بۆ بەرھەمھێنانی سینەمایی ئاشکرایکردوە کەفیلمێک دەربارەی کەسایەتی بەناوبانگی (جوکەر) بەرھەم دەھێنێت کەیەکێکە لەکەسایەتییە دیارەکانی زنجیرە چیرۆک و فیلمەکانی باتمان. 
بەپێی زانیارییەکان ئەم پرۆژە نوێیە بەھاوکاری کۆمپانیای (دی سی کۆمیکس) دەکرێت کەخاوەنی مافی کەسایەتییەکانیی باتمانی ھەیە و چیرۆکەکە باس لەژیانی جۆکەر دەکات کەیەکەم دوژمنی باتمانە. 
ھەوادارانی زنجیرە فیلمەکانی باتمانیش توڕەن لەم بڕیارە ، کەباس لەوەکراوە کە تۆد فیلیبس کاری دەرھێنان و مارتن سکۆرسیزی فیلمەکە بەرھەم بھێنێت.

3 مانگ پێشتر - Aug 23 2017 1:04PM
27128
بابه‌تی زیاتر