یاسا
یاسا
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات
SNN: پارێزەر : ئارام عومەر
سه‌ردار ره‌خنه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ لێی‌ و بوونی‌ كێشه‌ له‌نێوانیاندا به‌ریه‌ككه‌وتنی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌، كه‌دواجار به‌ده‌ستی‌ خۆی‌ ژنه‌كه‌ی‌ ده‌كوژێت و دوای‌ دوو مانگ كاره‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌بێت، ورده‌كاری‌ كێشه‌كانیشیان بۆ دادگا ئاشكراده‌كات.
سه‌ردار ته‌مه‌نی ٥٣ساڵه‌و دانیشتووی یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمه‌، خێزانه‌كه‌ی ناوی له‌یلایه‌و ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵه‌، خاوه‌نی‌ دوو منداڵن، سه‌ردار مامۆستای زانكۆیه‌ له‌به‌شی كیمیا وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌، به‌هۆی‌ شاره‌زاییه‌كه‌یه‌وه‌ له‌بواره‌كه‌یدا خاوه‌نی زۆرترین تاقیكردنه‌وه‌یه‌.
سه‌ردار له‌ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كێشه‌یان هه‌یه‌ و ناكۆكن، هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ تێنه‌گه‌یشتن و پێكنه‌هاتنیانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا له‌پرس و بابه‌ته‌ خێزانیه‌كان، سه‌ردار له‌بواری‌ پیشه‌كه‌یدا كه‌سێكی زیره‌ك و لێهاتووه‌ كه‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ زۆره‌ له‌سه‌ر كار و پرۆژه‌كانی‌ و له‌ڕووی‌ ماددیشه‌وه‌ بارودۆخی‌ زۆرباشه‌، به‌ڵام جیاوازی‌ ته‌مه‌نه‌كه‌یان یه‌كێكه‌ له‌و كێشانه‌ی‌ زۆركات بۆته‌هۆی‌ دروستبوونی‌ ده‌مه‌قاڵی‌ له‌نێوانیاندا، زۆركات له‌یلا بیانووی ئه‌وه‌ی پێده‌گرێت كه‌ سه‌ردار ته‌مه‌نی هه‌یه‌ و كێشی زیاده‌و له‌ڕووی نایه‌ت له‌لای‌ هاوڕێكانی بڵێ ئه‌و مێردیه‌تی‌، ئه‌مه‌ش به‌ سه‌ردار ده‌ڵێت كه‌ له‌ئاست ئه‌ودا نییه‌.
له‌یلا خۆی‌ وه‌رزشه‌وانه‌ و ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی ٣كاتژمێر وه‌رزش ده‌كات، له‌شولارێكی رێك و جوانی هه‌یه‌، هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵه‌، به‌ڵام هیچ پێوه‌ی دیارنییه‌، به‌هۆی سه‌روه‌ت و سامانی مێرده‌كه‌شیه‌وه‌ هه‌موو ساڵێك چه‌ند گه‌شتێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی ده‌كات، له‌هه‌ندێك له‌گه‌شته‌كانیشدا خۆی به‌ته‌نیا ده‌ڕوات، له‌و گه‌شتانه‌شدا پاره‌یه‌كی زۆرخه‌رج ده‌كات به‌كڕینی‌ جل و به‌رگ و بابه‌تی جوانكاری، به‌ڵام ئه‌م هۆكارانه‌ بونه‌ته‌ هۆكاری كێشه‌ی نێوان خۆی و مێرده‌كه‌ی، بۆیه‌ وایان لێهاتووه‌ هیچ بوارێكی ژیانیان به‌یه‌كه‌وه‌ نه‌ماوه‌.
ناكۆكیه‌كانیان ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ سه‌ردار بڕیار ده‌دات هیچ كاتێك هیچ شتێك به‌گوێی له‌یلای‌ خێزانی نه‌كات، كه‌ زۆركات ره‌خنه‌ی‌ لێده‌گرێت بۆئه‌وه‌ی‌ كێشی‌ دابه‌زێنێت و كه‌م بخوات و قژ بڕوێنێته‌وه‌ و جوانكاری بۆ لوتی‌ بكات، سه‌ردار به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ماڵه‌وه‌ تاقیگه‌یه‌كی هه‌یه‌ كه‌هاوكێشه‌ كیمیاییه‌كانی تێدا جێبه‌جێ ده‌كات، چه‌ندین جۆر مادده‌ی كیمیایی و ژه‌هرو ده‌رمانی تێدایه‌، له‌و تاقیگه‌یه‌یدا بۆماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك ده‌بێت سه‌ردار مادده‌یه‌كی دروستكردووه‌ كه‌به‌كاردێت بۆكه‌سی مردوو تا بۆن نه‌كات، چه‌ندین جۆر هاوكێشه‌ی به‌كارهێناوه‌ تاگه‌یشتووه‌ به‌م ده‌رئه‌نجامه‌.
رۆژێك له‌گه‌ڵ له‌یلای خێزانی به‌شه‌ڕدێت و به‌ده‌م شه‌ڕه‌وه‌ ده‌چنه‌ تاقیگه‌كه‌و سه‌ردار زۆر توڕه‌ ده‌بێت و یه‌ك شوشه‌ تێزاب ده‌كات به‌ له‌یلای خێزنیدا، دوای ئه‌وه‌ی تێزابه‌كه‌ی پیادا ده‌كات، ده‌موچاو و سنگ و ناوكی ده‌گرێته‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ له‌یلا گیان له‌ده‌ستده‌دات، بۆیه‌ سه‌ردار له‌ترسی ئه‌وه‌ی ئاشكرانه‌بێت بڕیارده‌دات لاشه‌ی خێزانه‌كه‌ی بشارێته‌وه‌، دواتر ئه‌و ده‌رمانه‌ به‌كارده‌هێنێت كه‌خۆی دروستیكردووه‌، تاوه‌كو لاشه‌كه‌ی بۆن نه‌كات، له‌دره‌نگانێكی شه‌و لاشه‌ی ژنه‌كه‌ی به‌ده‌رمانه‌كه‌وه‌ ده‌بات و له‌ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌یشارێته‌وه‌ تا نزیكه‌ی دوو مانگ كه‌س نایدۆزێته‌وه‌.
له‌و ماوه‌یه‌شدا سه‌ردار لای پۆلیس هه‌واڵ ده‌دات كه‌ ژنه‌كه‌ی دیار نه‌ماوه‌، دواتر به‌هۆی باران و مانه‌وه‌ی‌ له‌زه‌وییدا ته‌رمی ژنه‌كه‌ی كه‌مێك ده‌شێوێت و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌، كاتێك ده‌برێته‌ لای پزیشكی دادوه‌ری ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌ تێزاب مردووه‌ و ده‌رمانی پێوه‌كراوه‌ تا لاشه‌كه‌ی بۆن نه‌كات.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیسدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ده‌رمانه‌ هه‌مان ئه‌و ده‌رمانه‌یه‌ كه‌ له‌تاقیگه‌ی مێرده‌كه‌ی هه‌یه‌، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش مێرده‌كه‌ی دان به‌تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت و كه‌خۆی كشتویه‌تی، بۆیه‌ به‌پێی مادده‌ی ٤٠٦ له‌یاسای سزادانی عیراقی سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.

3 مانگ پێشتر - Aug 25 2017 3:42PM
24251
بابه‌تی زیاتر
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
دارکۆ دوای دزیکردنی لەدایک و باوکی چی بەسەر ھات ؟...
123