هونه‌ر
براند نیو سەرتۆپی بیلبۆردی مسۆگەرکرد
SNN: 

گروپی میوزیکی Brand New بۆ میوزیکی رۆک بووە سەر تۆپی لیستی بیلبۆرد ٢٠٠ی ھەفتانە بۆ ئەو ئەلبومانەی کەفرۆشێکی زۆریان ھەیە لەئەمریکادا بەئەلبومی (ساینس فیکشن).
بەپێی زانیارییەکان ئەو گروپە میوزیکییە کەبارەگاکەی لەنیویۆرکە ٥٧ ھەزار کۆپی لەو ئەلبومەی کەیەکەمین ئەلبومی نوێیەتی لەدوای ساڵی ٢٠٠٩ لەکاتێکدا گۆرانی بێژی راپ (کوداک بلاک) پلەی دووەمی بەدەست ھێنا بەئەلبومی نوێی (پرۆجێکت بیبی تو) کە ٤٩ ھەزار کۆپی لێ فرۆشراوە.
ئەم لیستەی بیلبۆرد ژمارەی ئەو کۆپیانەی ھەر ئەلبومێک یان فرۆشی ١٠ گۆرانی حساب دەکات لەگەڵ گوێ گرتنی راستەوخۆ لەسەر ئینتەرنێت کەدەکاتە ١٥٠٠ جار.

3 مانگ پێشتر - Aug 29 2017 9:10AM
25884
بابه‌تی زیاتر